به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، ده‌قی نامه‌که به‌م شێوازه‌یه:
جه‌نابی سه‌رۆک کۆمار
به گوێره‌ی ئه‌و ڕاپۆرتانه‌ی له ناوچه‌ی بوومهلهرزهلێدراوهوه ده‌گات کاره‌ساتی ناوچه‌که زۆر زیاتر له‌و ئاسته‌یه که له هه‌واڵه‌کاندا ڕووماڵ کراوه به تایبه‌ت له به‌شی دێنشینی ناوچه‌که ڕووداوه‌که له ئاستی کاره‌ساتێکی نیشتمانیدایه. زیاتر له هه‌زار گوند له 30 بۆ 100 له‌سه‌د خاپوور بوون. ته‌قریبه‌ن له هه‌موو ئه‌و گوندانه‌شدا هاووڵاتییان ته‌رمی ئازیزه‌کانیان به بێ ڕێوشوێنی یاسایی و به بێ ئه‌وه‌ی له مهرجهعێکدا تۆمار بکرێت ئه‌سپه‌رده کردووه و به‌و حاڵه‌شه‌وه ئاسایییه ئاماری ڕاسته‌قینه‌ی کوژراوانی ڕووداوه‌که جیاوازیی زۆری ببێت له‌گه‌ڵ ئه‌و شته‌ی به فه‌رمی ڕاگه‌یێندراوه.
کاره‌ساتی گه‌وره‌تر بۆ به‌جێماوانی ڕووداوه‌که ماوه‌ته‌وه. ئه‌و خه‌ڵکه تازیهبارهی هه‌ندێکیان بریندارن و له‌ژێر ڕه‌هێڵه و کڕێوه و سه‌رمادا ماونه‌ته‌وه. ڕاسته که تا ئه‌مڕۆ به هیمه‌تی هاووڵاتییان و هاوکاریی داموده‌زگای ده‌وڵه‌تییه‌وه هه‌ڵمه‌ت و یارمه‌تیی باش ئه‌نجام بووه به‌ڵام له‌لایێکه‌وه پێداویستییه‌کان زۆر زیاتر له‌وه‌یه که کۆ کراوه‌ته‌وه. له‌لایێکی دیکه‌شه‌وه وه‌رزی سه‌رما و زستان گه‌شتووه و کڕێوه و سه‌رما هه‌ڕه‌شه له به‌جێماوانی ئه‌و ڕووداوه ده‌کات.
جه‌نابی سه‌رۆک کۆمار به‌داخه‌وه سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی زیاتر له سێ حه‌فته به سه‌ر ڕووداوه‌که تێپه‌ڕیوه هێشتاکه ئامارێکی ورد نییه که سه‌باره‌ت به لێکه‌وته‌ی ئه‌و بوومه‌له‌رزه‌یه پشتی پێ ببه‌سترێت هه‌ر بۆیه‌ش ئاستی پێداویستییه‌کان ده‌رنه‌که‌وتووه به‌ڵام ئه‌وه‌ی فه‌رمانبه‌رانی خزمه‌تگوزاری باسی ده‌که‌ن ئه‌وه‌یه زیاتر له 30 هه‌زار کانێکس بۆ خه‌ڵکی لێقۆماو پێویسته که به شێوازی کاتی تێیدا دانیشن. هه‌ر لێره‌شه‌وه پێشنیار ده‌که‌ین کانێکسه‌کان دابین بکرێن و به ئه‌مانه‌ت بدرێنه لێقۆماوان و پاش ئه‌وه‌ی چوونه‌وه سه‌ر ماڵ و حاڵی خۆیان لێیان وه‌ربگیرێته‌وه بۆ ڕووداوێکیتر هه‌ڵبگیرێن به‌ڵام به‌داخه‌وه تا ئێستا یه‌ک له سێی ئه‌و پێداویستییه‌ش دابین نه‌کراوه. دیاره پشت به‌ستن به یارمه‌تیی هاووڵاتییانیش ئاستێکی هه‌یه.
جه‌نابی سه‌رۆک کۆمار ئه‌و پرسیاره‌ی که بۆچی زۆرینه‌ی گوندنشینه‌کانمان هێشتاکه له ماڵێکدا ده‌ژین که کوالێتیی له ئاستی 2 هه‌زار ساڵ پێش ئێستایه با له جێگای خۆی بێت به‌ڵام ئێوه پێشنیاری یارمه‌تیی وڵاتانی ده‌ره‌وه‌تان ڕه‌ت کردووه‌ته‌وه. دیاره ده‌بێت به‌رنامه‌یێکی گونجاوتان بۆ ئه‌و خه‌ڵکه لێقۆماوه هه‌بێت. ئه‌وه‌تان له بیر بێت دۆخه‌که به ڕاستی جێگای ئه‌سه‌فه و ده‌رفه‌تیش زۆر که‌مه. پێویسته به خێرایی بودجه‌یێکی پێویست ته‌رخان بکرێت و ئه‌و داموده‌زگایانه‌ی ئه‌رکی فریاگوزاری ڕاده‌په‌ڕێنن کۆ بکرێنه‌وه بۆ ئه‌وه‌ی له که‌مترین کاتی مومکیندا ئه‌و دۆخه ئهسهفباره سامانی پێ بدرێت.
به هیوای سه‌رکه‌وتنتان
لیستی واژۆکاران به گوێره‌ی ته‌مه‌ن:
1- جه‌نابی دوکتۆر ئه‌سعه‌د ئه‌رده‌ڵان
2- جه‌نابی جه‌مشید یهغمووری
3- جه‌نابی هادی زیائه‌ددینی
4- جه‌نابی ماجد مه‌ردۆخ ڕۆحانی
5- جه‌نابی دوکتۆر ئه‌میر ڕه‌شیدی
6- جه‌نابی دوکتۆر نێعمه‌توڵڵا عه‌زیزی
7- جه‌نابی دوکتۆر حه‌سه‌ن بێورانی
8- جه‌نابی دوکتۆر مورته‌زا جه‌وانمه‌ردی ساحب
9- جه‌نابی سه‌ڵاح حهقێقیان
10- جه‌نابی دوکتۆر عه‌بدوڵڵا سه‌لیمی
11- جه‌نابی ڕه‌حیم لوقمانی
12- خاتوو شیرین خهسرهوبهخش
13- جه‌نابی مه‌هدی زیائه‌ددینی
14- جه‌نابی دوکتۆر تاهێر سه‌رحه‌دی
15- جه‌نابی دوکتۆر عوسمان عه‌زیزی
16- جه‌نابی دوکتۆر محه‌مه‌د سدیق سابتی
17- جه‌نابی دوکتۆر موسلێح ته‌وحیدی
18- خاتوو دوکتۆر ڕووناک ده‌قێق
19- جه‌نابی هادی مسته‌وفی
20- جه‌نابی دوکتۆر هیوا سه‌یدی
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
Your Comment