ئامانجی نێوه‌ندگیرییه‌کان ته‌داخول له‌ کاروباری نێوخۆی عێراق نییه‌

به‌شی عێراق و هه‌رێمی کوردستان- زانا سه‌عید نوێنه‌رێکی کۆمه‌ڵی ئیسلامی له‌ په‌رله‌مانی عێراق ده‌ڵێت: ئامانج له‌ نێوبژیڤانیی نێوده‌وڵه‌تی که‌ ئێستا ئه‌نجام ده‌بێت ئه‌وه‌یه‌ کێشه‌ی به‌غدا- هه‌ولێر چاره‌سه‌ر ببێت و ڕای هه‌ر دوو لایه‌ن لێک نزیک بێته‌وه‌. دیاره‌ ئه‌و نێوه‌ندگیرییه‌ش هه‌رگیز بۆ ده‌ستێوه‌ردان له‌ کاروباری نێوخۆی عێراق نییه‌.

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، زانا سه‌عید به‌ ماڵپه‌ڕی هه‌واڵی "بغداد الیوم"ی وتووه‌: ئێستاکه‌ کۆمه‌ڵێک نێوه‌ندگیری له‌لایه‌ن وڵاتانی دۆستی عێراقه‌وه‌ بۆ چاره‌سه‌ری کێشه‌کانی به‌غدا- هه‌ولێر و کۆکردنه‌وه‌ی متمانه‌ی نێوان دوو لایه‌ن ئه‌نجام ده‌بێت و ئێمه‌ش پێشوازی له‌و نێوه‌ندگیرییانه‌ ده‌که‌ین.

ناوبراو زیادی کردووه‌: هه‌ندێک قه‌باره‌ی سیاسی خوێندنه‌وه‌ی هه‌ڵه‌ له‌و ئامانجانه‌ ده‌که‌ن و له‌پێناو هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی ئه‌و نێوه‌ندگیرییانه‌ هه‌وڵ ده‌ده‌ن.

سه‌عید جه‌ختیشی کرده‌وه‌: ئه‌م چه‌شنه‌ نێوه‌ندگیرییانه‌ هه‌رگیز ده‌ستێوه‌ردان له‌ کاروباری ناوخۆی عێراق نییه‌.

کۆدی هه‌واڵنێر: 60103

News Code 9077

Your Comment

You are replying to: .
captcha