ئه‌مریکا به‌نیازه‌ له‌ ناوچه‌ی ژێر کۆنتڕۆڵی سوپای دیموکراتیکی سووریا بمێنێته‌وه‌

به‌شی جیهان- وته‌بێژی وه‌زاره‌تی به‌رگریی ئه‌مریکا وتوویه‌تی: تا ئه‌و کاته‌ی پێویست بێت هێزی ئه‌مریکی له‌ ناوچه‌ی ژێر کۆنتڕۆڵی هێزه‌کانی کورد-عه‌ره‌بی سووریا ده‌مێنێته‌وه‌.

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، ئێریک پاهۆن وته‌بێژی پێنتاگۆن به‌ هه‌واڵده‌ریی فه‌ڕه‌نسای وتووه‌: ئێمه‌ به‌نیازین به‌ڵێنی خۆمان بۆ پاڵپشتی کردنی شه‌ریک و هاوپه‌یمانه‌کانمان بپارێزین تا ئه‌و کاته‌ی دڵنیا بینه‌وه‌ گرووپه‌ تیرۆریستییه‌کان نه‌ماون.

ده‌وترێت نزیک به‌ 2000 هێزی سه‌ربازیی ئه‌مریکا له‌ ناوچه‌ی ژێر کۆنتڕۆڵی سوپای دیموکراتیکی سووریا هه‌ن که‌ پێکهاتووه‌ له‌ کورد و عه‌ره‌ب له‌ باکوور و باکووری ڕۆژهه‌ڵاتی سووریا.

هاوپه‌یمانیی دژه‌ داعش پێش شه‌ش ڕۆژ ڕای­گه‌یاندبوو 400 هێزی سه‌ربازیی ئه‌مریکا له‌ سووریا چووه‌ته‌ ده‌ره‌وه‌.

به‌ وته‌ی وته‌بێژی پێنتاگۆن مانه‌وه‌ یان چوونه‌ده‌ره‌وه‌ی هێزی ئه‌مریکی له‌ سووریا به‌ستراوه‌ به‌ هه‌لومه‌رجی ناوچه‌که‌وه‌ ئه‌وه‌ش مانای ئه‌وه‌ ده‌بێت هیچ کاتێک بۆ چوونه‌ده‌ره‌وه‌ی ئه‌و هێزانه‌ دیاری نه‌کراوه‌.

کۆدی هه‌واڵنێر: 60104

News Code 9074

Your Comment

You are replying to: .
captcha