به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، هێزه‌کانی کوردی سووریا له‌م حه‌فته‌یه‌دا وێڕای ده‌ستخۆشی له هاوکارییه‌کانی ڕووسیا بۆ کۆتایی هێنان به داعش له ڕۆژهه‌ڵاتی ڕووباری فورات له‌مه‌ڕ پاراستنی هێزه‌کانی ڕووسیا له‌و ناوچه‌یه‌دا ئاماده‌ییی خۆیان ڕاگه‌یاند. ئه‌و ئاسته‌ی هاوکارییه‌کانی نێوان هێزی کوردی سووریا له‌گه‌ڵ ڕووسیا بێ وێنه بووه.
حسێن بهگچی مامۆستای پێوه‌ندیی نێوده‌وڵه‌تی و خاوه‌ن بیر له پرسی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست له ئاکادیمیای ته‌کنیکیی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست به هه‌واڵده‌ریی شینهوای چینی وتووه: ئێمه ناتوانین ئه‌و ڕاستییه نادیده بگرین که ستراتێژیی نوێ ڕووسیا/ PYD قه‌یرانی پێوه‌ندیی نێوان ده‌وڵه‌تی ڕووسیا و تورکیای لێده‌که‌وێته‌وه.
ناوبراو زیادی کرد: ڕووسیا پێشه‌نگه بۆ پێوه‌ندیی ئابووری و سیاسی له‌گه‌ڵ تورکیا و ئێستاش وه‌کوو یاریزانێکی شه‌تڕه‌نج سوود له‌م دۆخه وه‌رده‌گرێت هه‌ر بۆیه‌ش جه‌خت ده‌که‌مه‌وه پرسی کورده‌کان دێر یان زوو ده‌بێته قه‌یرانی نێوان ئه‌و دوو وڵاته.
ئه‌و خاوه‌ن بیره‌ی پرسی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست ئاماژه‌ی به‌وه‌ش کردووه ڕووسیا ده‌مێکه به‌رانبه‌ر به کورده‌کان بێ هه‌ڵوێست نه‌بووه. ته‌عامولی ڕووسیا له‌گه‌ڵ یه‌کێتیی دیموکراتیکی سووریا شتێکی چاوه‌ڕواننه‌کراو نه‌بوو.
دوکتۆر بهگچی هاوکاریی نێوان ڕووسیا و YPG/ PYD له شه‌ڕی دژ به داعشی سووریا وه‌بیر ده‌هێنێته‌وه و ده‌ڵێت: ڕووسیا فاکته‌ری کورده‌کانیشی له سیاسه‌تی ده‌ره‌وه‌ی خۆیدا زیاد کردووه و له‌و پێناوه‌شدا به‌رده‌وام ده‌بێت.
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
Your Comment