به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، به گوێره‌ی زانیارییه‌کان کاتژمێر 17:15 خوله‌کی ڕۆژی ڕابردوو (چوارشه‌ممه/ 15ی سه‌رماوه‌ز) پۆلیسی فڕۆکه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تیی ئه‌تاتورکی ئه‌سته‌نبۆڵ پاش ئه‌وه‌ی له پارکینگی فڕۆکه‌خانه‌که گومانی له دوو هاووڵاتیی ئێرانی کرد فه‌رمانی ئیستی پێدان و پاش ئه‌وه‌ی دوو هاووڵاتییه ئێرانییه‌که هه‌ڵاتن پۆلیس مشتی لێ گرتن.
یه‌ک له ئێرانییه‌کان له نهۆمی دووهه‌می پارکینگی فڕۆکه‌خانه‌ی ئه‌تاتورک به گوله پێکرا و بریندار بوو و ئه‌وی دیکه‌شیان له‌لایه‌ن پۆلیسه‌وه ده‌ست به سه‌ر کرا.
هاووڵاتییه ئێرانییه برینداره‌که به ئه‌مبۆلانس گوازرایه‌وه بۆ نه‌خۆشخانه و پۆلیسی دژه‌تیرۆر نێردرایه فڕۆکه‌خانه‌ی ئه‌تاتورک و ڕێوشوێنی توندی ئه‌منی له فڕۆکه‌خانه‌که گیرایه به‌ر.
سه‌رچاوه: دۆغان
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
Your Comment