پۆلیسی تورکیا له‌ فڕۆکه‌خانه‌ی ئه‌تاتورک ته‌قه‌ له‌ دوو هاووڵاتیی ئێرانی ده‌کات

به‌شی تورکیا- پۆلیسی تورکیا پاش ئه‌وه‌ی گومانی له‌ دوو هاووڵاتیی ئێرانی کرد له‌ فڕۆکه‌خانه‌ی ئه‌تاتورکی ئه‌سته‌نبۆڵ مشتی له‌ دوو هاووڵاتییه‌ گرت و یه‌ک له‌ گومانلێکراوان بریندار بوو و ئه‌وی دیکه‌ش ده‌ست به‌ سه‌ر کرا.

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، به‌ گوێره‌ی زانیارییه‌کان کاتژمێر 17:15 خوله‌کی ڕۆژی ڕابردوو (چوارشه‌ممه‌/ 15ی سه‌رماوه‌ز) پۆلیسی فڕۆکه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تیی ئه‌تاتورکی ئه‌سته‌نبۆڵ پاش ئه‌وه‌ی له‌ پارکینگی فڕۆکه‌خانه‌که‌ گومانی له‌ دوو هاووڵاتیی ئێرانی کرد فه‌رمانی ئیستی پێدان و پاش ئه‌وه‌ی دوو هاووڵاتییه‌ ئێرانییه‌که‌ هه‌ڵاتن پۆلیس مشتی لێ گرتن.

یه‌ک له‌ ئێرانییه‌کان له‌ نهۆمی دووهه‌می پارکینگی فڕۆکه‌خانه‌ی ئه‌تاتورک به‌ گوله‌ پێکرا و بریندار بوو و ئه‌وی دیکه‌شیان له‌لایه‌ن پۆلیسه‌وه‌ ده‌ست به‌ سه‌ر کرا.

هاووڵاتییه‌ ئێرانییه‌ برینداره‌که‌ به‌ ئه‌مبۆلانس گوازرایه‌وه‌ بۆ نه‌خۆشخانه‌ و پۆلیسی دژه‌تیرۆر نێردرایه‌ فڕۆکه‌خانه‌ی ئه‌تاتورک و ڕێوشوێنی توندی ئه‌منی له‌ فڕۆکه‌خانه‌که‌ گیرایه‌ به‌ر.

سه‌رچاوه‌: دۆغان

کۆدی هه‌واڵنێر: 60103

News Code 9069

Your Comment

You are replying to: .
captcha