بەپێی هەواڵی کوردپرێس، بارام قاسمی ڕۆژی سێشەممە ڕای­گەیاند: من بە توندی ئەو وتەیە ڕەت دەکەمەوە، بێگومان گێڕانەوەی ئەو نوێنەرە لە نامەکەی وەزیری دەروەی فەرانسا لە بنەڕەتدا نادروستە و لە ڕاستیدا وەزیری دەروەی ئێران و و تەنانەت باڵوێزەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێران ئاگایان لە نامەیێکی لەو چەشنە و بەو ناوەڕۆکەوە نییە.
ناوبراو زیادی کرد: داوا لە هەمو کەسایەتییە سیاسییەکان دەکەم ئەخلاقی سیاسی لە بەر چاو بگرن و لە بڵاو کردنی ئەو هەواڵانەی کە پشتڕاست نەکراونەتەوە خۆ بپارێزن. چوونکە ئەو هەوڵە کاریگەریی نەرێنی لەسەر بیری گشتی دەبێت و دژ بە بەرژەوەندییەکانی نەتەوەیی کۆماری ئیسلامیی ئێرانە.
نوێنەرێکی پەرلەمانی ئێران لە گفتوگۆ لەگەڵ هەوڵدەرییێکدا ڕای­گەیاندبوو: وەزیری دەرەوەی فەرانسا لە نامەیێکدا کە بۆ محەمەد جەواد زەریف وەزیری دەرەوەی ئێران ناردوویەتی، بۆ سەردانی ئێران پێش مەرجی داناوە، کە وەو پێش مەرجانەش بریتین لە دانووستان لەگەڵ بەرپرسانی ئێران سەبارەت بە داهاتووی ناوچەکە و بەرنامەی مووشەکیی ئێران.
کۆدی هەواڵنێر: 60113
Your Comment