خولی دووەمی تاقی کردنەوەکانی (سامفا) لە زانکۆی سلێمانی بەڕێوە دەچێت

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- بەرپرسی ڕۆشنبیریی کونسووڵخانەی ئێران لە سلێمانی ڕایگەیاند تۆمار کردنی ناوەکان بۆ بەشداری لە تاقی کردنەوەی دیاری کردنی ستانداردی کارامەییەکانی زمانی فارسی (سامفا) دەستیپێکرد.

سەید مالک هاشمی بەرپرسی ڕۆشنبیریی کونسووڵخانەی ئێران لە سلێمانی بە کوردپرێسی وت: بۆ زانیاریی زیاتر سەبارەت بە تۆمار کردنی ناوەکان دەتوانن لە گەڵ بەشی ڕۆشنبیری کۆنسووڵخانەی کۆماری ئیسلامی ئێران لە سلێمانی و هەروەها لە گەڵ سەنتەری زمانی زانکۆی سلێمانی پەیوەندی بگرن.

ناوبراو ڕاشیگەیاند بەشداری بۆ هەمووان ئازادە و ژمارە تەلەفوونی بەشی ڕۆشنبیری کۆنسووڵخانەکەش بەم شێوەیە: 07512359802

کۆدی هەواڵنێر: 60113

News Code 905

Your Comment

You are replying to: .
captcha