بەپێی هەواڵی کوردپرێس، مەحموود عوسمان لە گفتوگۆ لەگەڵ هەواڵدەریی «بغداد الیوم»دا وتی: پاش ئەوەی کە حکوومەتی هەرێمی کوردستان ڕای­گەیاندووە پێبەندی حوکمی دادگای فیدراڵی عێراق دەبێت و کونترۆڵی دەروازە سنوورییەکانیش ڕادەستی حکوومەتی ناوەندی دەکاتەوە چیدی بەغدا دەبێت هەموو ئەو سزایانەی کە پاش بەڕێوەبردنی گشتپرسی بەسەر حکوومەتی هەرێمدا سەپاندوویەتی هەڵبوەشێنێتەوە.
عوسمان وتیشی: دەبوو یەکەم دیداری نێچیرڤان بارزانی پاش گشتپرسی، دیدار لەگەڵ بەغدا بوایە چوونکە کێشەکانی ئێمە لە نێوان خۆماندایە و پێوەندیی بە دەرەوەی وڵاتەوە نییە.
ناوبراو زیادی کرد: تا ئەم دەقەیەش بەغدایە کە مل بە گفتوگۆ لەگەڵ هەولێر نادات و جەختیشی کردەوە گفتوگۆی نێوان بەغدا و هەولێر زۆر گرینگە.
کۆدی ههواڵنێر: 60113
Your Comment