9 هاووڵاتیی کوردی تورکیا لە یوونان بە تۆمەتی هەڵمەتی خرابکارانە دەستگیر دەکرێن

بەشی جیهان- پۆلیسی ئاتێن ڕای گەیاند: 8 پیاو و ژنێکی کوردی هاووڵاتی تورکیای بە تۆمەتی ئەندامێتی لە گرووپە تیرۆریستییەکان و ئەنجامی هەوڵی خرابکارانە دەستگیر کردووە.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، گریک ریپۆرتر پۆلیسی شاری ئاتن حەفتەی ڕابردوو 8 پیاو و ژنێکی کوردی هاووڵاتی تورکیای بە تۆمەتی ئەنجامی هەوڵی خرابکارانە و ئەندامێتی لە گرووپی چەپی بەرەی ئازادیی گەلی شۆڕشگێڕ دەستگیر کردووە. هەڵبەت پۆلیس دەڵێت ئەو هەڵمەتە کە بۆ دەستگیر کردنی ئەو چەند کەسە داوێتی پێوەندیی لەگەڵ سەفەری داهاتووی ئەردۆغان بۆ یوونان نییە.

بەرپرسانی دادگای یوونان دەڵێن: ئەو چەند کەسە بە تۆمەتی ئەوەی چەک و نارنجۆکیان پێبووە موحاکیمە دەکرێن. بەپێی یاسای یوونان دەستگیریی کاتیی ئەو 9 کەسە دەتوانێت تا 18 مانگ درێژەی هەبێت.

دەستگیر کراوەکان وێڕای ڕەت کردنەوەی هەموو تۆمەتەکان گوتوویانە ئەوان تەنها هاوخەمیی خۆیان لەگەڵ ئەو خەڵکەی لەسەر مافی خۆیان شەڕ دەکەن نواندووە. پۆلیس ناو و وێنەی ئەو کەسانەی کە لە نێوان 20 تا 64 ساڵ تەمەنیان هەیە بڵاو کردۆتەوە.

کۆدی هه‌واڵنێر: 60113

News Code 9023

Your Comment

You are replying to: .
captcha