به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، کۆمه‌ڵێک له که‌مئه‌ندامانی مێشک له کرماشان ده‌رفه‌تی ئه‌وه‌یان بۆ ڕه‌خساوه له‌و پیشانگایه‌دا به‌رهه‌می هونه‌ریی خۆیان پیشان بده‌ن.
ڕۆژی 12ی سه‌رماوه‌ز پیشانگاکه له فه‌رهه‌نگسه‌رای که‌وسه‌ری شاری کرماشان ده‌ستی پێکردووه و ئه‌رکی به‌ڕێوه بردنی پیشانگاکه‌ش وه‌ئه‌ستۆی سه‌نته‌ری ڕزوانه که له بواری ده‌رمان و خزمه‌تگوزاریی که‌مئه‌نداماندا چالاکی ده‌نوێنێت.
شیاوی ئاماژه‌یه؛ ئیداره‌ی خۆش بژێوی و ئیداره‌ی کاروباری فهرههنگسهراکانی شاره‌وانیش له‌و پیشانگایه‌دا هاوکارن.
به گوێره‌ی ڕاگه‌یێندراوی سه‌نته‌ری ڕزوان پیشانگاکه له کاتژمێر 9 بۆ 12 و 3ی پاش نیوه‌ڕۆ بۆ 7 تا کۆتاییی ئه‌م حه‌فته‌یه به‌رده‌وام ده‌بێت.
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
Your Comment