به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، به‌ھرام قاسمی، وته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئێران له میانی چاوپێکه‌وتنێکدا له‌گه‌ڵ میدیای فه‌رمیی ئێران ڕایگه‌یاندووه: "به‌رپرسانی فه‌ڕه‌نسی و به‌رپرسانی دیکه که ده‌یانه‌وێت له‌باره‌ی کاروباری ئێرانه‌وه قسه بکه‌ن پێویسته ئاگاداری ئه‌و گۆڕانکارییه قووڵانه بن که له ناوچه‌که‌دا ڕووی داوه له ماوه‌ی چه‌ند ده‌یه‌ی ڕابردوودا".
ناوبراو ڕوونیشی کردۆته‌وه: "کۆماری ئیسلامیی ئێران به ھیچ شێوه‌یێک دانووستان ناکات سه‌باره‌ت به مه‌سه‌له‌کانی به‌رگری و مووشه‌کی."
شایانی باسه؛ مانگی ڕابردوو بارگرژییه‌کان له نێوان ئێران و فه‌ڕه‌نسا زیادی کرد کاتێ ئیمانۆیل ماکرۆن سه‌رۆکی فه‌ره‌نسا ڕایگه‌یاند که پێویسته ئێران که‌متر له ناوچه‌که‌دا دوژمنکارانه بێت و پێویسته به‌رنامه‌ی مووشه‌کیی بالیستیی خۆی ڕوون بکاته‌وه.
قاسمی له کۆتاییدا هیوای ئه‌وه‌شی خواست زه‌مینه‌ی پێویست بۆ دیداری به‌رپرسانی ئێران و فه‌ڕه‌نسا له داهاتوویێکی نزیکدا بڕه‌خسێت.
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
Your Comment