ئێران: پێویسته‌ فه‌ڕه‌نسا بزانێت به‌رنامه‌ی مووشه‌کیی ئێران گفتوگۆی له‌سه‌ر ناکرێت

به‌شی ئێران/ کوردی- وته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئێران ده‌ڵێت: پێویسته‌ فه‌ڕه‌نسا بزانێت که‌ به‌رنامه‌ی مووشه‌کیی ئێران گفتوگۆی له‌سه‌ر ناکرێت.

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، به‌ھرام قاسمی، وته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئێران له ‌میانی چاوپێکه‌وتنێکدا له‌گه‌ڵ میدیای فه‌رمیی ئێران ڕای‌گه‌یاندووه‌: "به‌رپرسانی فه‌ڕه‌نسی و به‌رپرسانی دیکه‌ که‌ ده‌یانه‌وێت له‌باره‌ی کاروباری ئێرانه‌وه‌ قسه‌ بکه‌ن پێویسته‌ ئاگاداری ئه‌و گۆڕانکارییه‌ قووڵانه‌ بن که‌ له‌ ناوچه‌که‌دا ڕووی داوه‌ له‌ ماوه‌ی چه‌ند ده‌یه‌ی ڕابردوودا".

ناوبراو ڕوونیشی کردۆته‌وه‌: "کۆماری ئیسلامیی ئێران به‌ ھیچ شێوه‌یێک دانووستان ناکات سه‌باره‌ت به‌ مه‌سه‌له‌کانی به‌رگری و مووشه‌کی."

شایانی باسه‌؛ مانگی ڕابردوو بارگرژییه‌کان له‌ نێوان ئێران و فه‌ڕه‌نسا زیادی کرد کاتێ ئیمانۆیل ماکرۆن سه‌رۆکی فه‌ره‌نسا ڕای‌گه‌یاند که‌ پێویسته‌ ئێران که‌متر له‌ ناوچه‌که‌دا دوژمنکارانه‌ بێت و پێویسته‌ به‌رنامه‌ی مووشه‌کیی بالیستیی خۆی ڕوون بکاته‌وه‌.

قاسمی له‌ کۆتاییدا هیوای ئه‌وه‌شی خواست زه‌مینه‌ی پێویست بۆ دیداری به‌رپرسانی ئێران و فه‌ڕه‌نسا له‌ داهاتوویێکی نزیکدا بڕه‌خسێت.

کۆدی هه‌واڵنێر: 60103

News Code 9000

Your Comment

You are replying to: .
captcha