تاکه‌ مه‌رجی گفتوگۆی نێوان به‌غدا و هه‌ولێر هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی ئه‌نجامی گشتپرسییه‌

به‌شی عێراق و هه‌رێمی کوردستان- نوێنه‌رێکی هاوپه‌یمانیی ده‌وڵه‌تی یاسا له‌ په‌رله‌مانی عێراق جارێکی‌تر جه‌ختی کردۆته‌وه‌ تاکه‌ مه‌رجی گفتوگۆی نێوان به‌غدا و هه‌ولێر هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی ئه‌نجامی گشتپرسییه‌.

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، ئیبتسام هیلالی به‌ ماڵپه‌ڕی هه‌واڵیی "بغداد الیوم"ی وتووه‌: به‌ڕێوه‌ بردنی گشتپرسیی سه‌ربه‌خۆییی هه‌رێمی کوردستان له‌ عێراق داپه‌ڕێکی حیزبی و شه‌خسی بوو که‌ له‌لایه‌ن مه‌سعوود بارزانی سه‌رۆکی پارتی دیموکراتی کوردستانه‌وه‌ به‌ڕێوه‌ چوو و زیانی بۆ جه‌ماوه‌ری کوردستان زیاتر له‌ سووده‌که‌ی بوو.

ناوبراو وتیشی: ده‌وڵه‌تی فیدڕاڵی عێراق پێبه‌نده‌ به‌ جێبه‌جێ کردنی ده‌ستووری عێراق و ئه‌و پڕۆژه‌یاسایانه‌ی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران په‌سه‌ندی ده‌که‌ن.

هیلالی زیادی کرد: نێوه‌ندگیرییه‌ نێوده‌وڵه‌تییه‌کان ده‌بێت به‌ مه‌به‌ستی هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی ئه‌نجامی گشتپرسیی هه‌رێمی کوردستان له‌لایه‌ن هه‌ولێره‌وه‌ ئه‌نجام ببێت.

ناوبراو جه‌ختی کردۆته‌وه‌: تاکه‌ مه‌رجی قبووڵ کردنی گفتوگۆی نێوان هه‌ولێر و به‌غدا له‌لایه‌ن ده‌وڵه‌تی فیدڕاڵه‌وه‌ هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی ئه‌نجامی گشتپرسییه‌ جگه‌ له‌وه‌ش قبووڵ کردنی گفتوگۆی بێ مه‌رج به‌ مانای پێشێل کردنی ده‌ستوور و بڕگه‌ یاسایییه‌کانی په‌رله‌مان ده‌بێت.

کۆدی هه‌واڵنێر: 60103

News Code 8994

Your Comment

You are replying to: .
captcha