بەپێی هەواڵی کوردپرێس، هۆشیار عەبدوڵا، لەلاپەڕەی خۆی ئەوەشی نووسیوە عێراقیش ئێستا وەک ساڵانی نێوان ۲٠۱٥ بۆ ۲٠۱۹ نەماوە و بەهانەی نوێی سیاسی هەن بەتایبەت بەهۆی نزیکی هەڵبژاردنەکان و بەرزبوونەوەی گوتاری شەعبەوی مەزهەبی تائیفی هاوشیوەی هەمان گوتاری شەعبەوی قەومی ئێرە، ڕوون و ئاشکرا لە دانیشتنەکاندا بە وەفدی هەرێم و ئێمەش دەڵێن ساڵی ۲٠۱۹ش وەک ئێستا وەعدتان دا نەوت رادەست دەکەین و نەتانکرد.
ئەو پەرلەمانتارە كوردە ئەوەشی خستۆتەڕوو بۆ زانیاریتان بەرپرسانی باڵای حکوومەتی هەرێم نایشارنەوە کە مەبەستیان لەوەی کە دەڵێن ئیلتیزام دەکەین و داهات دەگێڕینەوە هەمان شیوەی ۲٠۱۹یە، دەیانەوێ دوای یاساکە بڵێن پارەی ۲٥٠ هەزار بەرمیل چەند دەکات لێمان ببڕن و باقیەکەمان بۆ بنێرن، هێزە عێراقییەکان ڕوون و ڕاشکاو دەیانجار گوتویانە بەمە رازی نابین.
بەبڕوای هۆشیار عەبدوڵا ئەوانەی بە نەوت خۆیان بەسەر هەرێمدا سەپاندوە ئامادەنین لە چوارچیوەی دەستوریشدا رێکكەوتن لەسەر نەوت بکەن و خەریکی درێژەدانن بەهەمان ئەو یاریەی کە لە ساڵی ۲٠۱٥ەوە خەریکین، تاکەی دەتوانن ئەم یارییە بەردەوام بن وەڵامەکەی لای خەڵکی هەرێم و گۆرانکارییە خێراکانی ناوچەکەیە.
کۆدی هەواڵنێر: 60113
Your Comment