به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، ئیلهام ئه‌حمه‌د هاوسه‌رۆکی ئه‌نجومه‌نی سووریای دیموکراتیک به ئاسۆشێتێدپرێسی وت: ئه‌مریکا به ڕاشکاوی ڕاینه‌گه‌یاندووه که پشتیوانیی سه‌ربازیی له کورده‌کانی سووریا ئه‌وه‌ستێنێت و لێدوانی به‌رپرسانی ئه‌مریکا زیاتر بۆ ڕازی هێشتنه‌وه‌ی تورکیایه.
ناوبراو وتیشی: ئێمه ناتوانین ڕه‌ی له‌سه‌ر ئه‌وه بده‌ین که ئه‌مریکییه‌کان بیری لێ ده‌که‌نه‌وه به‌ڵام ئه‌وه‌ی ئاشکرایه ئه‌وه‌یه ئه‌گه‌ر ئه‌مریکا پشت له تاکه هاوپه‌یمانی خۆی له سووریا واتا کورده‌کان بکات به‌و مانایه ده‌بێت که ئه‌وان له هاوپه‌یمانیی دژه‌داعش له ڕۆژهه‌ڵاتی ناڤین ده‌چنه ده‌ره‌وه.
ئیلهام ئه‌حمه‌د جه‌ختی کرده‌وه: ئه‌گه‌ر ئه‌مریکییه‌کان بڕیار له‌سه‌ر وه‌ستاندنی پاڵپشتی له کورده‌کان بده‌ن به‌و مانایه ده‌بێت که ئه‌وان دیسانه‌وه ده‌رفه‌تێک به داعش ئه‌ده‌ن بۆ ئه‌وه‌ی جارێکی دیکه سه‌ر هه‌ڵبداته‌وه و بێگومان ئه‌مریکا به‌و کاره‌ی پێگه‌ی خۆی له ده‌ست ده‌دات.
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
Your Comment