گۆڕان سه‌رله‌نوێ جه‌ختی له‌سه‌ر هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی حکوومه‌تی هه‌رێمی کوردستان کرده‌وه‌

به‌شی عێراق و هه‌رێمی کوردستان- وته‌بێژی بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان جه‌ختی کرده‌ سه‌ر پاشگه‌ز نه‌بوونه‌وه‌ی ئه‌و بزووتنه‌وه‌یه‌ له‌ هه‌ڵوێستی فه‌رمیی خۆی سه‌باره‌ت به‌ هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی حکوومه‌تی ئێستای هه‌رێمی کوردستان.

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، شۆڕش حاجی له‌ گفتوگۆ له‌گه‌ڵ هه‌واڵده‌ریی "الغدپرس"دا ئاماژه‌ی کرده‌ هه‌ڵوێستی فه‌رمیی ئه‌نجومه‌نی نیشتیمانیی گۆڕان سه‌باره‌ت به‌ هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی ته‌واوی حکوومه‌تی ئێستای هه‌رێمی کوردستان و پێکهێنانی ده‌وڵه‌تێکی کاتی تا به‌ڕێوه‌چوونی هه‌ڵبژاردنی داهاتوو.

ناوبراو وتیشی: وازهێنان له‌م هه‌ڵوێسته‌ ته‌نیا به‌ پێکهێنانی کۆبوونه‌وه‌ی ئه‌نجومه‌نی نیشتیمانیی ئه‌و بزووتنه‌وه‌یه‌ مومکین ده‌بێت.

شۆڕش حاجی جه‌ختی کرده‌وه‌: هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی حکوومه‌تی ئێستای هه‌رێمی کوردستان ڕۆڵێکی گرینگ له‌ چاره‌سه‌رکردنی کێشه‌ی ئێستای هه‌رێمی کوردستان ده‌گیڕێت.

کۆدی هه‌واڵنێر: 60103

News Code 8971

Your Comment

You are replying to: .
captcha