به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئێران وه‌ڵامی ئه‌و ڕه‌خنانه ده‌داته‌وه که یه‌کێک له به‌رده‌نگه‌کانی له هه‌ژماری ئینستاگرام تۆماری کردبوو به‌و پێیه‌ی که له کرمان بوومه‌له‌رزه هاتووه و ئێران له ئۆگاندا نه‌خۆشخانه دروست ده‌کات و ده‌ڵێت:
"سڵاو بۆ تۆ هاوڕێی ئازیز، نیگه‌رانییه‌که‌ت له بواری خزمه‌تگوزاری بۆ هاونیشتمانان جێگای ڕێزه و به‌نده و دیکه‌ی خزمه‌تگوزارانی ده‌وڵه‌تیش له‌وه‌دا به‌شدارین و تا ئه‌و جێگایه‌ی بتوانین هه‌وڵ ده‌ده‌ین به‌ڵام چێ‌کردنی نه‌خۆشخانه له ئۆگاندا بۆ 6 ساڵ له‌مه‌وپێش ده‌گه‌ڕێته‌وه و له سه‌رده‌می به‌رپرسیارێتیی من ئه‌م نه‌خۆشخانه‌یه له‌لایه‌ن که‌رتی تایبه‌ته‌وه و به به‌رهه‌می پڕشانازیی ئێرانی ته‌یار کراوه و به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه‌که‌شی له ده‌ستی که‌رتی تایبه‌تدایه."
شایانی باسه؛ له سه‌فه‌ری ئه‌م دواییه‌ی محه‌مه‌د جه‌واد زه‌ریف سه‌رۆکی ده‌زگای دیپلۆماسی وڵات بۆ ئۆگاندا نه‌خۆشخانه‌یێکی چێکراوی که‌رتی تایبه‌تی ئێران له‌و وڵاته کرایه‌وه.
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
Your Comment