داوا ده‌کرێت دیله‌ داعشیه‌کان له‌ هه‌رێمی کوردستان دادگه‌یی بکرێن

به‌شی عێراق و هه‌رێمی کوردستان- ئه‌ندامی کۆمیسیۆنی ئاسایش و به‌رگریی په‌رله‌مانی کوردستان داوای کرد ئه‌و دیله‌ داعشه‌ بیانییانه‌ی له‌ ده‌ستی حکوومه‌تی هه‌رێمی کوردستانن پێش دادگه‌یی کردن ڕاده‌ستی وڵاته‌کانیان نه‌کرێنه‌وه‌.

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، سه‌رکه‌وت سه‌رحه‌د ڕای‌گه‌یاند: ئه‌و داعشیانه‌ی ئێستا له‌ ده‌ستی هه‌رێمی کوردستانن و به‌دیل گیراون نابێت ڕاده‌ستی وڵاته‌کانی خۆیان بکرێنه‌وه‌ چوونکه‌ ئێستا هه‌رێم مافی سه‌روه‌ری هه‌یه‌ و ئه‌و تیرۆریستانه‌ ده‌بێ له‌ ناوخۆی هه‌رێمدا دادگه‌یی بکرێن نه‌ک له‌ وڵاتی خۆیان یان ده‌ره‌وه‌ی هه‌رێمی کوردستاندا.

سه‌رحه‌د زیادیشی کرد: دۆسیه‌ی جینایه‌ته‌کانی شه‌نگال و دیکه‌ی جینایه‌ته‌کانی داعش دژ به‌ کورده‌کان دۆسیه‌یێکی نێونه‌ته‌وه‌یییه‌ و پێویست ناکات ئه‌م تیرۆریستانه‌ له‌ ده‌ره‌وه‌ی هه‌رێم دادگه‌یی بکرێن به‌ پێچه‌وانه‌ باشتره‌ ئه‌و کاره‌ له‌ هه‌رێمی کوردستاندا ئه‌نجام بدرێت چوونکه‌ ئه‌وان دژ به‌ کورده‌کان جینایه‌تیان کردووه‌ و کورده‌کانیش مافی ئه‌وه‌یان هه‌یه‌ خۆیان دادگه‌ییان بکه‌ن.

سه‌رچاوه‌: هه‌واڵده‌ریی "الغدپرس"

کۆدی هه‌واڵنێر: 60103

News Code 8962

Your Comment

You are replying to: .
captcha