هه‌وڵ بۆ په‌سه‌ند کردنی یاسای کۆنتڕۆڵی ماڵ و سامانی به‌رپرسانی عێراقی

به‌شی عێراق و هه‌رێمی کوردستان- نوێنه‌ری کۆمه‌ڵی ئیسلامیی کوردستان له‌ په‌رله‌مانی عێراق ڕای‌گه‌یاند: هه‌وڵ ده‌درێت یاسای کۆنتڕۆڵی سروه‌ت و سامانی تێکڕای به‌رپرسانی عێراقی په‌سه‌ند بکرێت.

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، زانا سه‌عید له‌ لێدوانێکی ڕۆژنامه‌وانیدا باسی له‌وه‌ کرد پاش کۆکردنه‌وه‌ی ژماره‌یێک ئیمزا ڕه‌شنووسی یاسای "له‌ کوێ هێناوته‌؟"ی پێشکه‌شی ده‌سته‌ی سه‌رۆکایه‌تیی په‌رله‌مانی عێراق کردووه‌ و په‌رله‌مانیش ڕه‌شنووسه‌که‌ی بۆ لێکۆڵینه‌وه‌ و هه‌ڵسه‌نگاندنی ناردۆته‌ لێژنه‌ی تایبه‌ت به‌و کاره‌.

زانا سه‌عید جه‌ختیشی کرده‌وه‌: ڕه‌شنووسه‌که‌ پاش پشوودانی په‌رله‌مان ده‌که‌وێته‌ به‌ر لێکۆڵینه‌وه‌ و ئه‌گه‌ر په‌سه‌ند بکرێت له‌ تێکڕای پارێزگاکانی عێراق و هه‌رێمی کوردستانیش جێبه‌جێ ده‌کرێت.

ناوبراو هیوای خواست گه‌ڵاڵه‌که‌ی بتوانێت وه‌کوو هه‌نگاوێکی خێرخوازانه ببێته‌ ڕێگرێک له‌ به‌رده‌م به‌رپرسانی عێراقی تاوه‌کوو له‌ گه‌نده‌ڵی و هه‌لقۆستنه‌وه‌ له‌ پۆسته‌کانیان بۆ کۆ کردنه‌وه‌ی سروه‌ت و سامان دوور بخرێنه‌وه‌.

سه‌رچاوه‌: ماڵپه‌ڕی هه‌واڵیی "بغداد الیوم"

کۆدی هه‌واڵنێر: 60103

News Code 8961

Your Comment

You are replying to: .
captcha