فه‌ڕه‌نسا ده‌توانێت ڕۆڵێکی گرینگ له‌ باشتربوونی پێوه‌ندیی هه‌ولێر- به‌غدا بگیڕێت

به‌شی عێراق و هه‌رێمی کوردستان- نوێنه‌ری هه‌رێمی کوردستان له‌ فه‌ڕه‌نسا ده‌ڵێت: دیداری وه‌فدی هه‌رێمی کوردستان له‌گه‌ڵ سه‌رۆک کۆماری فه‌ڕه‌نسا له‌ قۆناغێکی هه‌ستیار له‌ هه‌رێمی کوردستان ئه‌نجام دراوه‌.

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، عه‌لی دۆڵه‌مه‌ڕی له‌ گفتوگۆ له‌گه‌ڵ هه‌واڵده‌ریی "السومریه‌ نیوز"دا ئاماژه‌ی به‌وه‌ کرد دیداری نێوان وه‌فدی هه‌رێم به‌ سه‌رکردایه‌تیی نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆک وه‌زیرانی هه‌رێمی کوردستان له‌گه‌ڵ ئێمانۆئێل ماکرۆن سه‌رۆک کۆماری فه‌ڕه‌نسا له‌ قۆناغێکی هه‌ستیاری سیاسی و ئابوورییه‌وه‌ ئه‌نجام درا و زیادی کرد: فه‌ڕه‌نسا ده‌توانێت ڕۆڵێکی گرینگ له‌ باشتر بوونه‌وه‌ی پێوه‌ندیی هه‌ولێر- به‌غدا بگیڕێت.

ناوبراو ئاماژه‌ی به‌وه‌ش کرد جێگیر بوونی سه‌قامگیریی عێراق زۆر بۆ پاریس گرینگه و جه‌ختی کرده‌وه‌: دیداری وه‌فدی دیپلۆماتیکی هه‌رێمی کوردستان له‌گه‌ڵ به‌رپرسێکی پایه‌به‌رزی فه‌ڕه‌نسا، یه‌که‌مین دیداری پاش به‌ڕێوه‌چوونی گشتپرسیی هه‌رێمی کوردستان له‌ 25ی سێپتێمبێری ڕابردوو دێته‌ ئه‌ژمار.

کۆدی هه‌واڵنێر: 60103

News Code 8960

Your Comment

You are replying to: .
captcha