به‌پێی هه‌واڵی هه‌واڵنێری کوردپرێس، ڕۆژی شه‌ممه/ 11ی سه‌رماوه‌ز پیشانگای گرووپی سروشت و دیمه‌نی ڕۆژهه‌ڵات به به‌شداریی ژماره‌یێک له به‌رپرسان و هونه‌رمه‌ندانی مه‌هاباد کرایه‌وه.
له‌و پیشانگایه‌دا 31 وێنه به 3 قه‌باره‌ی جۆراوجۆر له سێ وێنه‌گر واتا چیا حهسهنخالی، میکائیل بایه‌زیدی و سیامه‌ند ڕیسمانی خراوه‌ته به‌ر دیدی هۆگرانه‌وه.
چیا حهسهنخالی سه‌باره‌ت به ئامانجی به‌ڕێوه بردنی ئه‌و پیشانگایه ده‌ڵێت: حه‌فته‌یێک پێش له بوومه‌له‌رزه‌که‌ی کرماشان ئه‌و وێنانه‌مان گرتبوو بۆیه بڕیارمان دا پیشانگا- فرۆشگهیێک به‌ڕێوه ببه‌ین و یارمه‌تی به منداڵانی ئه‌و شاره بده‌ین.
حهسهنخالی هه‌روه‌ها ڕای­گه‌یاند: ده‌مانه‌وێت به داهاتی ئه‌و پیشانگایه که‌لوپه‌لی پێویستی منداڵان، که‌لوپه‌لی نووسین، که‌لوپه‌لی یاری کردن و ... بکڕین و بیده‌ین به منداڵانی بوومه‌له‌رزه‌لێدراو.
شیاوی ئاماژه‌یه؛ پیشانگاکه له ڕۆژی 11 تا 17ی سه‌رماوه‌ز له نیگارخانه‌ی ته‌لاری وه‌حده‌ت کراوه‌یه.
کۆدی هه‌واڵنێر: 60104
Your Comment