پیشانگای وێنه‌ی ڕۆژهه‌ڵات له‌ مه‌هاباد کرایه‌وه‌

به‌شی ئازه‌ربایجانی ڕۆژئاوا- پیشانگای وێنه‌ی "ڕۆژهه‌ڵات" له‌ نیگارخانه‌ی ته‌لاری وه‌حده‌تی مه‌هاباد کرایه‌وه‌.

به‌پێی هه‌واڵی هه‌واڵنێری کوردپرێس، ڕۆژی شه‌ممه‌/ 11ی سه‌رماوه‌ز پیشانگای گرووپی سروشت و دیمه‌نی ڕۆژهه‌ڵات به‌ به‌شداریی ژماره‌یێک له‌ به‌رپرسان و هونه‌رمه‌ندانی مه‌هاباد کرایه‌وه‌.

له‌و پیشانگایه‌دا 31 وێنه‌ به‌ 3 قه‌باره‌ی جۆراوجۆر له‌ سێ وێنه‌گر واتا چیا حه‌سه‌نخالی، میکائیل بایه‌زیدی و سیامه‌ند ڕیسمانی خراوه‌ته‌ به‌ر دیدی هۆگرانه‌وه‌.

چیا حه‌سه‌نخالی سه‌باره‌ت به‌ ئامانجی به‌ڕێوه‌ بردنی ئه‌و پیشانگایه‌ ده‌ڵێت: حه‌فته‌یێک پێش له‌ بوومه‌له‌رزه‌که‌ی کرماشان ئه‌و وێنانه‌مان گرتبوو‌ بۆیه‌ بڕیارمان دا پیشانگا- فرۆشگه‌یێک به‌ڕێوه‌ ببه‌ین و یارمه‌تی به‌ منداڵانی ئه‌و شاره‌ بده‌ین.

حه‌سه‌نخالی هه‌روه‌ها ڕای­‌گه‌یاند: ده‌مانه‌وێت به‌ داهاتی ئه‌و پیشانگایه‌ که‌لوپه‌لی پێویستی منداڵان، که‌لوپه‌لی نووسین، که‌لوپه‌لی یاری کردن و ... بکڕین و بیده‌ین به‌ منداڵانی بوومه‌له‌رزه‌لێدراو.

شیاوی ئاماژه‌یه‌؛ پیشانگاکه‌ له‌ ڕۆژی 11 تا 17ی سه‌رماوه‌ز له‌ نیگارخانه‌ی ته‌لاری وه‌حده‌ت کراوه‌یه‌.

کۆدی هه‌واڵنێر: 60104

News Code 8957

Your Comment

You are replying to: .
captcha