گرینگترین هه‌واڵه‌کانی ڕۆژی شه‌ممه‌ 11ی سه‌رماوه‌ز له‌ تورکیا

به‌شی تورکیا- چاوێک ده‌خشێنین به‌ سه‌ر گرینگترین گۆڕانکارییه‌کانی ڕۆژی شه‌ممه‌ 11ی سه‌رماوه‌زی 1396 له‌ وڵاتی تورکیا.

پاش 269 ڕۆژ مانگرتن نۆریه‌ گولمه‌ن له‌ زیندانی تورکیا ئازاد کرا

نۆریه‌ گولمه‌ن، مامۆستای ناڕازیی به‌ دۆخی نائاسایی که‌ پاش ده‌رکردن له‌ سه‌ر کار له‌ ئه‌نقه‌ره‌ مانی له‌ خواردن گرتبوو و به‌ تۆمه‌تی ئه‌ندامێتی له‌ گرووپی تیرۆریستیی به‌ره‌ی ئازادی گه‌لانی شۆڕشگێڕ ده‌ستگیر و زیندانی کرابوو پاش 269 ڕۆژ مانگرتن به‌ دۆخێکی جه‌سته‌یی زۆر لاواز به‌ ئه‌مبۆلانسه‌وه‌ له‌ زیندان ئازاد و به‌ره‌و نه‌خۆشخانه‌ گوازرایه‌وه‌.

دیمانه‌ی ته‌لال سیلۆ، وته‌بێژی پێشووی سوپای دیموکراتیکی سووریا بۆ هه‌واڵده‌ریی ئانادۆڵۆ

ته‌لال سیلۆ، وته‌بێژی سوپای دیموکراتیکی سووریا که‌ پاش هه‌ڵاتن له‌ ناوچه‌ی ژێر کۆنتڕۆڵی ئه‌و هێزانه‌ له‌ سه‌ره‌تا بۆ جرابلۆس و له‌وێوه‌ چووبووه‌ تورکیا گفتوگۆیێکی تایبه‌تی له‌گه‌ڵ هه‌واڵده‌ریی ئانادۆڵۆی تورکیا ئه‌نجام دا. ناوبراو له‌و دیمانه‌یه‌دا سه‌باره‌ت به‌ ڕه‌هه‌نده‌ نهێنییه‌کانی یارمه‌تیی سه‌ربازیی ئه‌مریکا به‌ یه‌په‌گه‌، چۆنیه‌تیی پێکهێنانی سوپای دیموکراتیکی سووریا، ئامانجی په‌یه‌ده‌/په‌که‌که‌ بۆ گه‌یشتن به‌ ده‌ریای مه‌دیته‌رانه‌ له‌ ڕێگای کوریدۆری باکووری سووریا، هاوکاری له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی ئه‌مریکا، چۆنایه‌تی ڕێککه‌وتن و چوونه‌ده‌ره‌وه‌ی تیرۆریسته‌کانی داعش له‌ ڕه‌قه‌ قسه‌ی کردووه‌.

نوێنه‌ری پارتی دیموکراتیکی گه‌لان له‌ په‌رله‌مانی تورکیا: هه‌ڵبژاردنه‌کانی باکووری سووریا هه‌نگاوێکی ئه‌رێنی بۆ پێکه‌وه‌ژیان له‌ ناوچه‌که‌یه‌/هیچ که‌س له‌ باکووری سووریا خوازیاری دابه‌ش بوونی سووریا نییه‌

نادر یێڵدرم، نوێنه‌ری پارتی دیموکراتیکی گه‌لان له‌ په‌رله‌مانی تورکیا له‌ لێدوانێکدا ئاماژه‌ی دایه‌ هه‌ڵبژاردنه‌کانی باکووری سووریا و وتی: ئه‌و هه‌ڵبژاردنانه‌ هه‌نگاوێکی ئه‌رێنی بۆ پێکه‌وه‌ژیان له‌ ناوچه‌که‌یه و هیچ که‌س له‌ باکووری سووریا خوازیاری دابه‌ش بوونی سووریا نییه‌.

گڵۆپی سه‌وزی ده‌میرتاش بۆ ئه‌نجومه‌نی ناوه‌ندیی حزب به‌ مه‌به‌ستی دیاری کردنی هاوسه‌رۆکی نوێی پارتی دیموکراتیکی گه‌لان: چیتر کاتی بڕیاردان له‌باره‌ی من گه‌یشتووه‌

سه‌ڵاحه‌دین ده‌میرتاش، هاوسه‌رۆکی زیندانی‌کراوی پارتی دیموکراتیکی گه‌لان له‌ نامه‌یێکدا بۆ ئه‌نجومه‌نی ناوه‌ندیی پارتی دیموکراتیکی گه‌لان ڕای­‌گه‌یاندووه‌: کاتی بڕیاردان له‌باره‌ی من گه‌یشتووه‌. هێشتاکه‌ دۆخه‌که‌ی من نادیاره‌. چیتر له‌و باره‌وه‌ شک و گومانتان نه‌بێت و بڕیار بده‌ن.

دادستێنی دۆسیه‌ی "لۆرییه‌کانی میت" داوای زیندانی هه‌تایی بۆ نوێنه‌ری پارتی کۆماریخوازی گه‌لی تورکیا ده‌کات

دادستێنی کۆماری تورکیا به‌ تۆمه‌تی ئاشکرا کردنی به‌ڵگه‌ نهێنییه‌کان به‌ ئامانجی سیخوڕی سیاسی و سه‌ربازی داوای زیندانی هه‌تایی بۆ ئه‌نیس بربرئۆغڵۆ، نوێنه‌ری پارتی کۆماریخوازی گه‌لی تورکیا له‌ په‌رله‌مانی ئه‌و وڵاته‌ ده‌کات.

کۆدی هه‌واڵنێر: 60104

News Code 8956

Your Comment

You are replying to: .
captcha