کۆبوونەوەی شاندی ھەرێم و ئیمانیۆل ماکرۆن دەستی پێکرد

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- کۆبوونەوەی شاندی ھەرێمی کوردستان و ئیمانیۆل ماکرۆن، سەرۆكی فەرەنسا، لەکۆشکی ئیلیزێ دەستی پێکرد.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس دوێنێ ھەینی ١/١٢/٢٠١٧ شاندێکی باڵای ھەرێمی کوردستان بە سەرۆکایەتیی نێچیرڤان بارزانی سەرۆک وەزیرانی ھەرێمی کوردستان، بە یاوەریی قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆک وەزیران، فوئاد حسێن سەرۆکی دیوانی سەرۆکایەتیی ھەرێم و سەفین دزەیی وتەبیژی فەرمیی حکوومەتی ھەرێم، گەیشتە پاریسی پایتەختی فەڕەنسا.

بەپێی راگەیەندراوی حکوومەت، لەکۆبوونەوەکەدا بارودۆخی گشتیی عێراق و پەیوەندییەکانی نێوان ھەولێر و بەغدا تاوتوێ دەکرێت، ھەروەھا پەیوەندییەکانی نێوان ھەرێمی کوردستان و فەڕەنسا دەخرێتە بەرباس.

پێشتر لەسەر داوای ماکرۆن، حەیدەری عەبادی سەرۆک وەزیرانی عێراق، سەردانی فەرەنسای کردبوو.

چاوەڕوان دەکرێت، ئاسایی کردنەوەی پەیوەندییەکانی بەغدا و ھەولێر تەوەری سەرەکیی کۆبوونەکەی ئەمرۆی ئیلیزێ بێت.

News Code 8948

Your Comment

You are replying to: .
captcha