بەپێی هەواڵی کوردپرێس، عه‌بدولستار به‌یره‌قدار، وته‌بێژی فه‌رمی ئه‌نجومه‌نی دادگای باڵای عێراق، رای گه‌یاند: دادگاى عێراق كاری ئاسایی خۆی ده‌كات و ئه‌و دۆسیه‌ش كه دژی به‌رپرسانی هه‌رێم كراوه‌ته‌وه، نه‌وه‌ستێندراوه و هیچ فه‌رمانێكیشمان بۆ نه‌هاتووه بۆ راگرتنی.
به‌یره‌قدار وتیشی: هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی ئه‌نجامه‌كانی ریفراندۆم و رێككه‌وتنه‌كان، كارێكی سیاسییه و دادگا هیچ په‌یوه‌ندییێكی به‌و بابه‌تانه‌وه نییه.
له دوای ئه‌نجام دانی ریفراندۆم، دادگای عیراق فه‌رمانی ده‌ستگیر كردنی بۆ ئه‌ندامانی كۆمسیۆنی باڵای هه‌ڵبژاردن و راپرسی و ژماره‌یێک به‌رپرسی هه‌رێم ده‌ركرد.
به‌یره‌قدار ته‌ئكیدیشی كرده‌وه هه‌ڵویستی ئه‌نجومه‌نی دادگای باڵای عێراق، هه‌مان هه‌ڵوێسته‌كانی پێشویه‌تی و كار له‌سه‌ر دۆسیەی ده‌ستگیر کردنی ئه‌و كه‌سانه ده‌كات، كه ئه‌نجامده‌ری ریفڕاندۆم بوونه.
ئه‌وه‌شی وت: دادگا مامه‌ڵه‌كردنی له‌گه‌ڵ ئه‌م دۆسییه‌دا هاوشێوه‌ی هه‌ر دۆسیەیێکی دیكه‌یه كه له عێراقدا ده‌جووڵێندرێت ، بۆیه له یاسادا نابێت جیاوازی له نێوان دۆسێكاندا بكرێت.
سەرچاوە: SNN
کۆدی هه‌واڵنێر: 60113
Your Comment