کورده‌کان هه‌ڕه‌شه‌ی کشانه‌وه‌ له‌ پڕۆسه‌ی سیاسییی عێراق ده‌که‌ن

به‌شی عێراق و هه‌رێمی کوردستان- یاریده‌ده‌ری سه‌رۆکی فراکسیۆنی گۆڕان له‌ ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق سه‌باره‌ت به‌ کشانه‌وه‌ی کورده‌کان له‌ پڕۆسه‌ی سیاسیی عێراق هۆشدارییان داوه‌ ئه‌گه‌ر بێتوو قه‌یرانی نێوان هه‌ولێر و به‌غدا چاره‌سه‌ر نه‌کرێت.

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس ئه‌مین به‌کر به‌ ماڵپه‌ڕی هه‌واڵی "بغدادلالیوم"ی وتوووه‌ ئه‌گه‌ر قه‌یرانی نێوان به‌غدا و هه‌ولێر چاره‌سه‌ر نه‌کرێتکورده‌کان له‌ پڕۆسه‌ی سیاسیی عێراق ده‌چنه‌ ده‌ره‌وه‌ و له‌ هه‌ڵبژاردنی داهاتووی په‌ڕله‌مانی عێراقدا به‌شداری ناکه‌ن.

به‌کر زیادی کرد: کورده‌کان تا ئێستاش هێشتاکه‌ له‌ سه‌ر چوونه‌ ده‌ره‌وه‌ له‌ پڕۆسه‌ی سیاسیی عێراق و به‌شداری نه‌کردن له‌ هه‌ڵبژاردنی په‌ڕله‌مانی په‌ڕله‌مانی بڕیاریان نه‌داوه‌ و هێشتاکه‌ چاوه‌ڕوانی ئه‌وه‌ ده‌کات قه‌یرانه‌که‌ له‌ڕێگای گفتوگۆ و له‌ سه‌ر بنه‌مای ده‌ستووری عێراق چاره‌سه‌ر بکرێت.

کۆدی هه‌واڵنێر: 60104

News Code 8941

Your Comment

You are replying to: .
captcha