وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی هێندستان له‌ تارانه‌

به‌شی ئێران/ کوردی- سۆشما سواراج وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی هێندستان سه‌رله‌به‌یانیی ئه‌مڕۆ به‌ مه‌به‌ستی دیدار له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی کۆماری ئیسلامیی ئێران گه‌یشته‌ تاران و بڕیاره‌ له‌گه‌ڵ محه‌مه‌د جه‌واد زه‌ریف وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئێران دیدار و گفتوگۆ بکات.

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، بڕیاره‌ وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی هێندستان دوانیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ له‌ وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌دا له‌گه‌ڵ محه‌مه‌دجه‌واد زه‌ریف هاوتا ئێرانییه‌که‌ی دیدار و گفتوگۆ بکات.

له‌و دیداره‌دا دوو لایه‌ن سه‌باره‌ت به‌ په‌ره‌پێدانی په‌یوه‌ندییه‌کانی دوو لایه‌ن و پرسه‌ جۆراوجۆره‌ ناوچه‌ییه‌کان باس و گفتوگۆ ده‌که‌ن.

شیاوی ئاماژه‌یه‌؛ سۆشما سواراج وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی هێندستان 29ی خاکه‌لێوه‌ی ئه‌مساڵیش سه‌ردانی تارانی کردووه‌ و له‌گه‌ڵ محه‌مه‌دجه‌واد زه‌ریف وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئێران دیدار و گفتوگۆی کردووه‌.

سه‌رچاوه‌: ئیرنا

کۆدی هه‌واڵنێر: 60104

News Code 8937

Your Comment

You are replying to: .
captcha