له‌سه‌دا 1ی خوێندکارانی زانستگای کوردستان خوێندکاری بیانین

به‌شی ئێران/ کوردی- به‌رپرسی پێوه‌ندییه‌ نێوده‌وڵه‌تییه‌کانی زانستگای کوردستان ئاماری خوێندکاره‌ نێوده‌وڵه‌تییه‌کانی ئه‌و ئاکادیمیایه‌ ده‌خاته‌ ڕوو و ده‌ڵێت: ئێستاکه‌ 97 خوێندکاری بیانی له‌ قۆناغی ماسته‌ر و دوکتۆریدا له‌و زانستگایه‌ ده‌خوێنن که‌ ڕێژه‌که‌ی ده‌بێته‌ له‌سه‌دا 1ی کۆی خوێندکاره‌کانی زانستگای کوردستان.

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، عه‌بدوڵڵا حه‌سه‌ن‌زاده‌ له‌ ڕێوڕه‌سمی ناساندنی خوێندکاره‌ بیانییه‌کانی زانستگای کوردستاندا ئاماژه‌ی به‌ ژماره‌ی خوێندکاره‌ نێوده‌وڵه‌تییه‌کان کرد و وتی: ئه‌و خوێندکارانه‌ له‌ دوو قۆناغی ماسته‌ری و دوکتۆریدا ده‌خوێنن و زانستگای کوردستان یه‌ک له‌و زانستگایانه‌یه‌ که‌ توانیویه‌تی له‌سه‌دا 1ی خوێندکاره‌کانی خوێندکاری بیانی بن.

ناوبراو له‌و باره‌یه‌وه‌ گوتیشی: زانستگای کوردستان هه‌ندێک پێوه‌ری فه‌رهه‌نگی و هاوبه‌شیی کولتووری، زمانی و جوگرافیایی هه‌یه‌ بۆ وه‌رگرتنی خوێندکاری نێوده‌وڵه‌تی.

حه‌سه‌ن‌زاده‌ وتیشی: زیاترین هاوکاریی زانستگای کوردستان له‌گه‌ڵ زانستگاکانی هه‌رێمی کوردستان و ئه‌و هاوکارییانه‌ش به‌رده‌وامه‌ و هۆکاره‌که‌شی ده‌گه‌ڕێته‌وه‌ بۆ پێوه‌ندیی فه‌رهه‌نگی و جوگرافیایی.

به‌رپرسی پێوه‌ندییه‌ نێوده‌وڵه‌تییه‌کانی زانستگای کوردستان زیادی کرد: 20 خوێندکاری نێوده‌وڵه‌تی له‌ به‌شی ماف و تاوان ناسی، 6 خوێندکار له‌ به‌شی زمان و ئه‌ده‌بی فارسی و 8 خوێندکاریش له‌ به‌شی ئه‌ندازیاریی هۆشی ده‌ستکرد ده‌خوێنن. کۆی خوێندکاره‌کان 97 که‌سن که‌ 83 که‌سیان له‌ قۆناغی ماسته‌ری و 13ی دیکه‌یان له‌ قۆناغی دوکتۆری ده‌خوێنن.

شیاوی ئاماژه‌یه‌؛ له‌ کۆتاییی مه‌راسیمه‌که‌دا په‌یامی سوپاس و پێزانینی خوێندنی باڵای وڵاتی عێراق له‌ زانستگای کوردستان له‌لایه‌ن خوێندکارێکی عێراقییه‌وه‌ خوێنرایه‌وه‌ و دانیشتنێک بۆ وه‌ڵام و پرسیاری نێوان خوێندکاران و به‌رپرسانی زانستگا به‌ڕێوه‌ چوو.

کۆدی هه‌واڵنێر: 60103

News ID 8911

Your Comment

You are replying to: .
captcha