به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، عه‌بدوڵڵا حه‌سه‌نزاده له ڕێوڕه‌سمی ناساندنی خوێندکاره بیانییه‌کانی زانستگای کوردستاندا ئاماژه‌ی به ژماره‌ی خوێندکاره نێوده‌وڵه‌تییه‌کان کرد و وتی: ئه‌و خوێندکارانه له دوو قۆناغی ماسته‌ری و دوکتۆریدا ده‌خوێنن و زانستگای کوردستان یه‌ک له‌و زانستگایانهیه که توانیویه‌تی له‌سه‌دا 1ی خوێندکاره‌کانی خوێندکاری بیانی بن.
ناوبراو له‌و باره‌یه‌وه گوتیشی: زانستگای کوردستان هه‌ندێک پێوه‌ری فه‌رهه‌نگی و هاوبه‌شیی کولتووری، زمانی و جوگرافیایی هه‌یه بۆ وه‌رگرتنی خوێندکاری نێوده‌وڵه‌تی.
حه‌سه‌نزاده وتیشی: زیاترین هاوکاریی زانستگای کوردستان له‌گه‌ڵ زانستگاکانی هه‌رێمی کوردستان و ئه‌و هاوکارییانه‌ش به‌رده‌وامه و هۆکاره‌که‌شی ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ پێوه‌ندیی فه‌رهه‌نگی و جوگرافیایی.
به‌رپرسی پێوه‌ندییه نێوده‌وڵه‌تییه‌کانی زانستگای کوردستان زیادی کرد: 20 خوێندکاری نێوده‌وڵه‌تی له به‌شی ماف و تاوان ناسی، 6 خوێندکار له به‌شی زمان و ئه‌ده‌بی فارسی و 8 خوێندکاریش له به‌شی ئه‌ندازیاریی هۆشی ده‌ستکرد ده‌خوێنن. کۆی خوێندکاره‌کان 97 که‌سن که 83 که‌سیان له قۆناغی ماسته‌ری و 13ی دیکه‌یان له قۆناغی دوکتۆری ده‌خوێنن.
شیاوی ئاماژه‌یه؛ له کۆتاییی مه‌راسیمه‌که‌دا په‌یامی سوپاس و پێزانینی خوێندنی باڵای وڵاتی عێراق له زانستگای کوردستان له‌لایه‌ن خوێندکارێکی عێراقییه‌وه خوێنرایه‌وه و دانیشتنێک بۆ وه‌ڵام و پرسیاری نێوان خوێندکاران و به‌رپرسانی زانستگا به‌ڕێوه چوو.
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
Your Comment