بەپێی هەواڵی کوردپرێس، بەیانی ئەمڕۆ چوارشەممە 29-11-2017 نێچیرڤان بارزانی، سەرۆک وەزیرانی هەرێمی کوردستان و قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆک وەزیران سەردانی فوئاد مەعسووم، سەرۆك کۆماری عێراقیان کرد لە شوێنی ماوەنەی خۆی لە هەولێر و ئێستا لە کۆبوونەوەدان.
لە کۆبوونەوەکەدا دۆخی کەرکووک و دەست پێکردنی گفتوگۆ لەگەڵ حکوومەتی عێراق تاوتوێ دەکەن. بڕیارە دوای کۆبوونەوەکەش فوئاد مەعسووم بچێتە پیرمام و لەگەڵ مەسعوود بارزانی، سەرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستان کۆ ببێتەوە.
فوئاد مەعسووم، سەرۆک کۆماری عێراق ماوەی پێنج رۆژە گەڕاوەتەوە هەرێمی کوردستان، سەرەتا لە سلێمانی و کەرکووک چەندین کۆبوونەوەی لەگەڵ لایەنە سیاسی و حکومییەکان ئەنجام دا، رۆژی سێشەممەش 28-11-2017 گەیشتە هەولێر و هەمان رۆژ لەگەڵ یەکگرتووی ئیسلامی کۆ بووەوە، هەر ئەمڕۆ سەردانی بارزانیش دەکات.
سەردانەکەی فوئاد مەعسووم بۆ هەرێمی کوردستان و کۆبوونەوەی لەگەڵ لایەنە سیاسی و حکومییەکان بۆ سێ مەبەستە، کردنەوەی دەرەچەیێک بەمەبەستی دەست پێکردنی گفتوگۆ لە نێوان هەرێمی کوردستان و عێراق و چارەسەر کردنی کێشەکان بەتایبەت کە دوای گشتپرسی زۆر قوڵ بوونەتەوە، چارەسەر کردنی پرسی کەرکووک، یەکخستن و یەکگوتاری هەرێمی کوردستان بۆ دانووستاندن لەگەڵ بەغدا.
سەرچاوە: ڕووداو
کۆدی ههواڵنێر: 60113
Your Comment