به‌ خومپاره‌ هێرش کراوه‌ته‌ سه‌ر خورماتوو

به‌شی عێراق و هه‌رێمی کوردستان- ئێواره‌ی ڕۆژی سێ‌شه‌ممه‌،شارۆچکه‌ی خورماتوو-ی سه‌ر به‌ پارێزگای سه‌لاحه‌دین بۆردومان کراوه‌ و به‌پێی زانیارییه‌کانیش هه‌شت گولـله‌ هاوه‌ن که‌وتوونه‌ته‌ خواره‌وه‌.

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، عه‌لی هاشمی وته‌بێژی چه‌کدارانی حه‌شدی شه‌عبی ڕاگه‌یاندووه‌: "هه‌شت گولـله‌ هاوه‌ن له‌ پشت چیای هه‌نجیره‌وه‌، ئاراسته‌ی ناو شارۆچکه‌ی خورماتوو کراوه‌ و زیانی به‌ ناوچه‌که‌ گه‌یاندووه‌".

عه‌لی هاشمی ئاماژه‌ی به‌وه‌ داوه‌ "تا ئێستا نازانین کێ له‌پشت ئه‌م کاره‌وه‌یه‌، گولـله‌ هاوه‌نه‌کانیش له‌ چه‌ند شوێنێکی جیاجیا که‌وتوونه‌ته‌ خواره‌وه‌".

له‌ لایێکی دیکه‌وه‌ گومان ده‌کرێت، ئاراسته‌کردنی ئه‌و گولـله‌ هاوه‌نانه‌ بۆ شارۆچکه‌ی خورماتوو، له ‌لایه‌ن ئه‌و گرووپه‌ چه‌کداره‌ نه‌ناسراوه‌وه‌ بن، که‌ ماوه‌یێکه‌ له‌ سنووره‌کانی نزیک شارۆچکه‌ی خورماتوو ده‌رکه‌وتوون، ئه‌نجام درابێت.

چیای هه‌نجیره‌، به‌دوری یه‌ک کیلۆمه‌تر ده‌که‌وێته‌ ڕۆژهه‌ڵاتی شارۆچکه‌ی خورماتوو، له‌ دوای ڕووداوه‌کانی ١٦ ئاکته‌وبره‌‌وه‌، ئه‌و چیایه‌ که‌وتووه‌ته‌ ده‌ست چه‌کدارانی حه‌شدی شه‌عبی.

سه‌رچاوه‌: شارپرێس

کۆدی هه‌واڵنێر: 60104

News Code 8879

Your Comment

You are replying to: .
captcha