به‌رھه‌م ساڵح له‌ به‌رلین سه‌ردانی کۆسره‌ت ڕه‌سووڵی کرد

به‌شی عێراق و هه‌رێمی کوردستان- به‌رھه‌م ساڵح له‌ به‌رلینی پایته‌ختی ئه‌ڵمانیا سه‌ردانی کۆسره‌ت ڕه‌سووڵ جێگری یه‌که‌می سکرتێری گشتیی یه‌کێتیی نیشتمانیی کوردستانی کرد.

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، ڕۆژی ڕابردوو (سێشه‌ممه‌/ 28ی نۆڤێمبێری 2017) به‌رھه‌م ساڵح سه‌ردانی کۆسره‌ت ڕه‌سووڵ جێگری یه‌که‌می سکرتێری گشتیی یه‌کێتیی نیشتمانیی کوردستانی کرد به ‌مه‌به‌ستی ھه‌واڵپرسین له‌ ته‌ندروستی. ته‌ندروستیی کۆسره‌ت ڕه‌سووڵ ئێستا باشه‌ و بارودۆخی جێگیره‌.

رۆژی یه‌کشه‌ممه‌ی ڕابردوو جێگری یه‌که‌می سکرتێری گشتیی یه‌کێتیی نیشتمانیی کوردستان په‌یامێکی ڤیدیۆیی بڵاو کرده‌وه‌ و رای‌گه‌یاند:"ئه‌مڕۆ ڕۆژێکی خۆشه ‌و ئازادی و دیموکراسی خه‌ڵکی کوردستان به‌ نسبه‌ت منه‌وه‌ شتێکی زۆر زۆر موھیمه‌".

ھه‌روه‌ھا وتی: "لێره‌دا سوپاسی ھه‌موو ئه‌و لایه‌نانه‌ و که‌سوکاری شه‌ھیده‌کان ده‌که‌م و سوپاسی ئه‌و که‌سانه‌ ده‌که‌م که‌ به ڕاستی ماندوو بوون و به‌شێکیان له‌ کوردستانه‌وه ‌و به‌شێکی دیکه‌یان لێره‌وه‌ ھاتوون. سوپاسی یه‌که‌ به‌ یه‌که‌تان ده‌که‌م و ھیواداریشم زوو بگه‌ڕێينه‌وه ‌و خزمه‌تی میلله‌ته‌که‌مان بکه‌ین".

شایانی باسه‌؛ ١٢ی ئه‌م مانگه‌ کۆسره‌ت ڕه‌سووڵ له‌ سلێمانی به‌ھۆی تێکچوونی باری ته‌ندروستییه‌وه‌ ره‌وانه‌ی نه‌خۆشخانه‌ کرا و دوای چه‌ند ڕۆژێک مانه‌وه‌ی له‌ نه‌خۆشخانه‌ و ئه‌نجامدانی نه‌شته‌رگه‌ری ڕه‌وانه‌ی ئه‌ڵمانیا کرا.

سه‌رچاوه‌: خه‌ندان

کۆدی هه‌واڵنێر: 60103

News Code 8877

Your Comment

You are replying to: .
captcha