به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، ڕۆژنامه‌ی شه‌رقولئه‌وسه‌ت ئاماژه به بڕیاری پێکهێنانی دادگه‌یێکی تایبه‌ت بۆ دادگه‌یی کردنی گه‌نده‌ڵکاران له عێراق کردووه ئه‌وه‌ش به هۆی لێنه‌هاتوویی ده‌سه‌ڵاتی داد له عێراق.
ناوبراو زیادی کردووه: ئه‌و دادگه‌یه به‌و مه‌رجه‌ی پاڵپشتی و پشتیوانیی ده‌زگای دادی عێراقی له‌گه‌ڵ بێت و دادوه‌ره‌کان له دادگه‌یی کردنی گه‌نده‌ڵکاران و ده‌رکردنی حوکم بۆ ئه‌و تاقمه ئازاد بن، پێکده‌هێندرێت.
ڕۆژنامه‌که له زاری ماجد سوورییه‌وه که ئابوورناسێکی عێراقه نووسیویه‌تی: حه‌یده‌ر عه‌بادی سه‌رۆک­وه‌زیرانی عێراق له ماوه‌ی چه‌ند حه‌فته‌ی داهاتوودا دۆسیه‌ی هه‌ندێک سیاسه‌توان و حزبی سیاسی که تۆمه‌تی گه‌نده‌ڵیان خراوه‌ته پاڵ ئاراسته‌ی ده‌زگای دادی عێراق ده‌کات، هه‌ر بۆیه‌ش ده‌بێت ئه‌و گه‌نده‌ڵکارانه چاوه‌ڕوانی زه‌برێکی کاریگه‌ر له لایه‌ن به‌غداوه بن.
کۆدی هه‌واڵنێر: 60104
Your Comment