به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، عه‌بدولکه‌ریم سارۆخان سه‌رۆکی ئه‌نجومه‌نی ئیداریی کانتۆنی کوردنشینی جزیره له باکووری سووریا له‌باره‌ی لێدوانی هه‌ندێک به‌رپرسی تورکیا له‌سه‌ر ڕاگرتنی یارمه‌تییه‌کانی ئه‌مریکا به کوردی سووریا وتی: په‌یامی ئه‌ردۆغان به ئه‌مریکا ئه‌وه‌یه که ئه‌گه‌ر ئێوه پشتیوانیی سه‌ربازی له هێزه‌کانی سووریا نه‌وه‌ستێنن ئێمه ده‌بینه هاوپه‌یمانی ڕووسیا. به ڕووسیاش ده‌ڵێت ئه‌گه‌ر ئێوه هه‌لومه‌رجی ئێمه له کۆبوونه‌وه‌ی ئاشتیی سووریا و ڕێگری له ئاماده بوونی کورده‌کانی سووریا نادیده بگرن له‌گه‌ڵ سیاسه‌ته‌کانی ئه‌مریکا له سووریا ده‌بین.
ناوبراو جه‌ختی کرد: ئه‌و شته‌ی که بۆ کورده‌کانی سووریا گرینگه درێژه‌ی به‌ره‌نگاری له‌گه‌ڵ تیرۆریزمه. ئێمه پێمان وایه ئه‌مریکا پاڵپشتیی خۆی له هێزه‌کانی سوپای دیموکراتیکی سووریا ڕاناگرێت چوونکه ئه‌و کاره به مانای دروست کردنی کێشه بۆ ئاماده‌بوونی هێزه توندڕه‌وه‌کانه. ئه‌مریکا ده‌زانێت داعش مۆڵگه‌ی خۆی له باکووری سووریا ده‌کاته‌وه. به‌م حاڵه‌شه‌وه، ئێمه نازانین لێدوانی به‌رپرسانی ئه‌مریکا له‌باره‌ی پێداچوونه‌وه به سه‌ر پشتیوانییه سه‌ربازییه‌کانی ئه‌و وڵاته له سووریا چۆن جێبه‌جێ ده‌کرێت.
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
Your Comment