هەرێم بە پارەی رۆسنەفت قەرزی دانەغاز دەداتەوە

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- حكوومەتی هەرێم بەو پارەیەی كە وەک پێشەكی لە كۆمپانیای رۆسنەفتی وەرگرتووە، بەشێک لە قەرزەكانی كۆمپانیای دانەغاز دەداتەوە.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، عەلی حەمەساڵح ئەندامی فراكسیۆنی گۆڕان لە پەرلەمانی كوردستان رای گەیاند: نزیكەی ملیارێک دۆلاری ئەو پارەیەی كە حكوومەتی هەرێم لە كۆمپانیای رۆسنەفتی رووسیای وەرگرتووە، داویەتییەوە بە قەرزی كۆمپانیای دانەغاز.

عەلی حەمەساڵح وتیشی: ئەمەش دەرفەتی كاری رۆسنەفت زۆر كەم دەكاتەوە، سەرباری ئەوەش بەشێكی ئەو كێڵگانەی رێككەوتنیان لەسەر كردووە لەگەڵ رۆسنەفت، دەكەوێتە سنووری ناوچە جێ ناكۆكەكان، كە پێشتر بەدەست هەرێمەوە بوون.

ئاشكرا كردنی ئەو زانیارییە لە لایەن پەرلەمانتارەكەی گۆڕان، لە كاتێكدایە پێشتر نێچیرڤان بارزانی سەرۆكی حكوومەتی هەرێم، رەتی كردبووەوە هیچ بڕە پارەیێكیان وەک پێشەكی لە كۆمپانیا روسییەكە وەرگرتبێت لە بەرامبەر گرێبەستی دەرهێنان و فرۆشتنی نەوت لە چەند كێڵگەیێكی نەوتیی سنووریی هەرێم و ناوچە جێ ناكۆكەكان.

بەگوێرەی راگەیێنراوێكی حكوومەتی هەرێم، كە لە ڕۆژی 30ی ئەگێستی 2017دا بڵاوی كردۆتەوە، حكوومەتی هەرێم و كۆمپانیای دانەغاز رێككەوتوون لەسەر دانانی میكانیزمێک بۆ دانەوەی قەرزەكانی ئەو كۆمپانیایە، كە لەسەر هەرێم سەپێندراوە و بڕەكەشی دوو ملیار و 239 ملیۆن دۆلارە.

سەرچاوە: SNN

کۆدی هه‌واڵنێر: 60113

News Code 8833

Your Comment

You are replying to: .
captcha