به‌ هه‌موو توانامانه‌وه‌ هه‌وڵی پاراستنی پشکی بودجه‌ی سه‌دا 17ی هه‌رێم ده‌ده‌ین

به‌شی عێراق و هه‌رێمی کوردستان- ڕێبوار تاها داوا له‌ به‌غدا ده‌کات تا ئه‌و کاته‌ی سیسته‌مێکی بایۆمه‌تری بۆ ئاماری حه‌شیمه‌تی هه‌رێمی کوردستان به‌کار ده‌هێندرێت پشکی بودجه‌ی هه‌رێم له‌ بودجه‌ی گشتیی ساڵی 2018ی عێراق که‌م نه‌کاته‌وه‌.

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، ڕێبوار تاها به‌ ماڵپه‌ڕی هه‌واڵیی "الموقف العراقی" وتووه‌: هه‌لومه‌رجی ئێستاکه‌ی هه‌رێم ناپاوه‌جێیه‌ و کێشه‌ و ناکۆکیی زۆر له‌ نێوان هه‌ولێر و به‌غدا هه‌یه‌ بۆیه‌ش که‌م کردنه‌وه‌ی پشکی بودجه‌ی هه‌رێم له‌م دۆخه‌ی ئێستادا کارێکی دروست نییه‌.

ناوبراو جه‌ختی کرده‌وه‌: ئێمه‌ متمانه‌مان به‌ حێکمه‌ت و عه‌قڵییه‌تی حه‌یده‌ر عه‌بادی هه‌یه‌ که‌ له‌ جێگه‌ی زیاد کردنی کێشه‌ نوێکان هه‌وڵی چاره‌سه‌رکردنیان بدات به‌و حاڵه‌شه‌وه‌ که‌م کردنه‌وه‌ی پشکی بودجه‌ی هه‌رێمی کوردستان له‌ 17 له‌سه‌د قبووڵ ناکه‌ین.

کۆدی هه‌واڵنێر: 60103

News Code 8829

Your Comment

You are replying to: .
captcha