بەپێی هەواڵی کوردرێس دوکتور هەورامان عەلی مامۆستای ئاکادیمیای ئیشک لە هەولێر ئاماژە بە بەڵێنی ئەمریکا بۆ تورکیا لەمەڕ ڕاگرتنی پڕۆسەی پڕچەک کردنی کوردەکان دەکات و بە ڕاشاتودەی دەڵێت: کوردەکانی سووریا پشتان لێدەکرێت و دەبێت ئەوانیش بەرەوڕووی چارەنووسێکی تاڵ ببنەوە.
ناوبراو زیادی کردوە: کوردەکانی سووریا لە شەڕی دژبەداعشدا هاوپەیمانی ئەمریکا بوون ئەوەش ئاسایی بوون چوونکە هەر یەکەو لە لایەنەکان هاوپەیمانێکیان هەڵبژارد بەڵام کوردەکان پشتیان لێکرا و ئێستاش دەبێت کورد باجی هاوپەیمانێتی لەگەڵ ئەمریکا بدات.
هیوا عوسمان شرۆڤەکارێکی پرسی کوردیش بە ڕاشاتودەی دەڵێت: ئەمریکا ستراتیژییێکی تایبەتی لە سووریا نییە. ئەو وڵاتە تەنها ئامانجی لەناو بردنی داعش بوو. کوردەکان لە عێراقیش هەر ئاوا دۆخێکیان هەبوو. ئەو کاتەی کاریان لەگەڵ داعش یەکلایی بوویەوە پشتیان لە کورد کرد. هەمان شت بۆ کوردەکانی سووریاش ڕوو دەدات.
Your Comment