به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، له‌و به‌یاننامه‌یه‌دا هاتووه: ئۆپه‌راسیۆنی گه‌رده‌لوولی جزیره که له 9ی سێپتێمبێری 2017 به مه‌به‌ستی ئازادکردنه‌وه‌ی ده‌یره‌زوور له بنده‌ست تیرۆریستانی داعش ده‌ستی پێ‌کرد، پێشڕه‌وییه‌کانی هێزی سوپای دیموکراتیکی سووریای به‌دواوه بووه و له ماوه‌ی 3 ڕۆژدا هێزه‌کانی سوپای دیموکراتیک له ناوچه‌ی نه‌وتیی ته‌نه‌ک 40 کیلۆمه‌تر پێشڕه‌وییان کردووه و سه‌رله‌به‌یانیی ئه‌مڕۆ گه‌یشتوونه‌ته سنووره‌کانی عێراق- سووریا له 9 کیلۆمه‌تریی ئه‌بوو که‌مال.
هه‌روه‌ها له‌و به‌یاننامه‌یه‌دا ئاماژه کراوه: له‌و پێشڕه‌وییانه‌دا پێکدادانێکی قورس له‌گه‌ڵ تیرۆریستانی داعش ئه‌نجام درا که ژماره‌یێکی زۆر له چه‌کدارانی داعش کوژراون. ته‌رمی 11 چه‌کداری داعش و ڕێژه‌یێکی زۆر چه‌ک و جیهازاتی سه‌ربازیی ئه‌و گرووپه که‌وتۆته ده‌ست سوپای دیموکراتیکی سووریا.
شایانی باسه؛ ئه‌و پێشڕه‌وییانه به‌ره‌و ئه‌بوو که‌مال له هه‌لومه‌رجێکدا له‌لایه‌ن هێزه‌کانی سوپای دیموکراتیکی سووریاوه له ده‌ستووری کار دانراوه که ماوه‌یێک پێش ئێستا سوپای سووریا ڕایگه‌یاندبوو ناوچه‌ی هه‌ستیار و سنووریی ئه‌بوو که‌مالی له تیرۆریستانی داعش پاک کردۆته‌وه و له‌ژێر کۆنتڕۆڵی ئه‌واندایه.
سه‌رچاوه: هه‌واڵده‌ریی هاوارنیووز
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
Your Comment