به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، هه‌رێمی کوردستان پاش به‌ڕێوه چوونی ڕیفراندۆم ڕووبه‌ڕووی قه‌یرانی دارایی بووه‌ته‌وه ئه‌وه‌ش به‌هۆی کاردانه‌وه‌ی توندی به‌غدا و پچڕینی سه‌رچاوه دارایییه‌کان و داخستنی ڕێڕه‌وه سنوورییه‌کان و فڕۆکه‌خانه‌کان له‌لایه‌ن ده‌وڵه‌تی ناوه‌ندییه‌وه. به گوێره‌ی ڕاپۆرتی ڕۆیتێرز ڕێژه‌ی هه‌نارده کردنی نه‌وتی هه‌رێمی کوردستان که زۆربه‌ی سه‌رچاوه داهاته‌کانی ئه‌و ناوچه‌یه دێته ئه‌ژمار، بۆ نیوه دابه‌زیوه.
کارناسانی پرسی کوردستانی عێراق هۆشدار ده‌ده‌ن ئه‌گه‌ر هه‌ولێر و به‌غدا له‌سه‌ر ناکۆکییه‌کانیان ڕێک نه‌که‌ون و یارمه‌تیی دارایی له به‌غدا وه‌رنه‌گرن قه‌یرانی ئابووریی هه‌رێمی کوردستان زۆر ئاڵۆزتر ده‌بێت.
شوان زه‌ڵاڵ کارناسی کوردی پرسه‌کانی هه‌رێمی کوردستان و توێژه‌ری زانستگای کینگ له له‌نده‌ن له کۆڕبه‌ندی لێکدانه‌وه‌ی دۆخی هه‌رێمی کوردستان که له ناوه‌ندی گه‌شه‌ی کوردی له له‌نده‌ن به‌ڕێوه‌چوو، وتی: خه‌زێنه‌ی هه‌رێمی کوردستان تا سه‌ره‌تای ساڵی 2018 به له‌ده‌ست دانی داهاتی ڕۆژانه 350 ملیۆن دۆلار له هه‌نارده‌کردنی نه‌وت، به ته‌واوی خاڵی ده‌بێت.
ناوبراو زیادی کرد: کاتێک سه‌رنجی ئامار و زانیارییه‌کان ده‌ده‌ین ده‌توانین بڵێین که هه‌رێمی کوردستان زستانێکی پڕ له کێشه و مه‌ترسی ده‌بێت. به ئه‌گه‌ری زۆره‌وه هه‌رێمی کوردستان تا مانگی فێبریڤێری 2018 هیچ پاره‌یێک ته‌نانه‌ت بۆ پێدانی تێچووه‌کانی ڕۆژانه‌ی ده‌وڵه‌تیشی نابێت. ئه‌ڵبه‌ت ئه‌و دۆخه له ئه‌گه‌رێکدا دروست ده‌بێت که گۆڕانکارییێک له په‌یوه‌ندییه‌کانی هه‌ولێر و به‌غدا دروست نه‌بێت و به‌غدا پاره به هه‌رێمی کوردستان نه‌دات.
هه‌روه‌ها ڕناد مه‌نسوور توێژه‌ری په‌یمانگه‌ی چتم هاوس له‌و په‌نێله‌دا وتی: حه‌یده‌ر عه‌بادی ڕێگری له ڕووخانی به ته‌واوه‌تی هه‌رێمی کوردستان ده‌دات به‌ڵام هه‌وڵه‌کانی چڕ کردۆته‌وه بۆ ئه‌وه‌ی هه‌رێمی کوردستان هه‌موو ئه‌هرومه‌کانی وه‌رگرتنی ئیمتیاز له ده‌ست بدات. ئه‌و ڕووداوانه پاش به‌ڕێوه چوونی ڕیفراندۆم دروست بووه. کۆمه‌ڵگای نێونه‌ته‌وه‌یی پاش ریفراندۆم پێوه‌ندی له‌گه‌ڵ هه‌رێمی کوردستان پچڕیوه.
ناوبراو له گفتوگۆ له‌گه‌ڵ عه‌ره‌ب نیووزدا وتی: کورده‌کانی عێراق له دۆخێکی قه‌یراناویدان و چیدی ده‌سه‌ڵاتی وه‌رگرتنی ئیمتیاز له به‌غدایان نییه. ئه‌وان ڕێچارهیێک جگه له ئاشتیان نییه.
شوان زه‌ڵاڵ و ڕناد مه‌نسوور جه‌خت ده‌که‌نه‌وه کورده‌کان له جیاتی هه‌وڵ بۆ سه‌ربه‌خۆیی و دامه‌زراندنی سهروهرییێکی سه‌ربه‌خۆ، ده‌بێ بیر له یه‌کڕیزیی نێوان گرووپه کوردییه‌کان و به‌هێزکردنی ڕێکخراوه ناوخۆییه‌کان له هه‌رێمی کوردستان له قه‌باره‌ی سیسته‌می فیدڕاڵی بکه‌نه‌وه.
کۆدی هه‌واڵنێر: 60104
Your Comment