دادگه‌ی فیدڕاڵ حوکمی هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی ئه‌نجامی گشتپرسی له‌ ژێر گوشاره‌ سیاسییه‌کانی ده‌رکرد

به‌شی عێراق و هه‌رێمی کوردستان- نوێنه‌ری پارتی دیموکراتی کوردستان له‌ په‌رله‌مانی عێراق ده‌ڵێت: دادگه‌ی فیدڕاڵ حوکمی هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی گشتپرسیی سه‌ربه‌خۆییی هه‌رێمی کوردستانی به‌په‌له‌ و له‌ ژێر گوشاره‌ سیاسییه‌کان ده‌رکردووه‌.

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، شاخه‌وان عه‌بدوڵڵا له‌ گفتوگۆ له‌گه‌ڵ ماڵپه‌ڕی هه‌واڵی "بغداد الیوم"دا ئاماژه‌ی دایه‌ ئه‌وه‌ی حوکمی دادگه‌ی فیدڕاڵ بۆ هه‌مووان پابه‌ندکه‌ره‌ و زیادی کرد: ئه‌نجامی گشتپرسی به‌ به‌ڕێوه‌ بردنی گشتپرسییێکی دیکه‌ هه‌ڵناوه‌شێته‌وه‌.

عه‌بدوڵڵا ئاماژه‌ی دایه‌ ئه‌وه‌ی ئه‌گه‌ر ده‌وڵه‌تی فیدڕاڵ به‌ ده‌ستووری عێراق پابه‌ند بوایا، حکوومه‌تی هه‌رێمی کوردستان هه‌رگیز گشتپرسی به‌ڕێوه‌ نه‌ده‌برد و وتیشی: له‌ دادگه‌ی فیدڕاڵی عێراقدا هیچ نوێنه‌رێکی هه‌رێمی کوردستان ئاماده‌ نییه‌.

ناوبراو جه‌ختیشی کرده‌وه‌: هه‌رێمی کوردستان ناتوانێت ناڕه‌زایه‌تی ده‌رببڕێت به‌ حوکمی دادگه‌ی فیدڕاڵ، بۆیه‌ پابه‌ندی ئه‌وه‌ ده‌بێت و به‌غداش ئه‌گه‌ر ده‌یه‌وێت ڕێزی بۆ دابنێت، ده‌بێ به‌ بێ ئه‌وه‌ی داوای هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی ئه‌نجامی گشتپرسی بکات، گفتوگۆ له‌گه‌ڵ هه‌ولێر بکات؛ چوونکه‌ ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر پارتێکی نوێ له‌ هه‌رێمی کوردستان پێک بهێندرێت، ئه‌و کاته‌ش ناتوانرێت گشتپرسی له‌ بیری مێژووییی خه‌ڵکی کوردستان بسڕێته‌وه‌ و ده‌نگی خه‌ڵک هه‌ڵبوه‌شێته‌وه‌.

کۆدی هه‌واڵنێر: 60104

News Code 8812

Your Comment

You are replying to: .
captcha