به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، مه‌ولوود چاووش ئۆغڵۆ، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی تورکیا که بۆ به‌شداری کردن له کۆنگره‌ی پارتی داد و گه‌شه سه‌ردانی ناوچه‌ی گه‌شتیاریی "کمر ئانتالیا"ی کردبوو پاش به‌شداربوون له کۆنگره‌که‌دا بۆ هه‌واڵنێرانی ڕاگه‌یاند: تورکیا بۆ گه‌یشتن به ئاشتیی سه‌قامگیر له سووریا ده‌ورێکی زۆر گرینگ ده‌گێڕێت. یه‌کێک له گرینگ‌ترین ئه‌کته‌رانی قه‌یرانی سووریا بووه و ڕۆڵێکی کاریگه‌ر و سازێنه‌ری له ئه‌ستۆ گرتووه. له ساڵی ڕابردووه‌وه له‌گه‌ڵ ڕووسیا و ئێران هه‌وڵێکی زۆر گرینگمان ئه‌نجام داوه. له سێبه‌ری ئه‌و هه‌وڵانه‌دا بوو که پێکدادانه‌کان له سووریا له قه‌باره‌ی زۆر گه‌وره‌دا وه‌ستا. ته‌نها ده‌زانین به بێ ڕێگه‌چاره‌یێکی سیاسی ناتوانین ئه‌و هه‌وڵانه ئه‌نجام بده‌ین. سبه‌ینێ ده‌توانێت پێکدادانه نوێیه‌کان، هه‌ڵقوستنه‌وه‌کان و ته‌نگژه‌ی نوێ دروست بێت. به‌و هۆیه‌وه‌یه که ئێستا ته‌رکیزمان کردووه‌ته سه‌ر ڕێچاره‌ی سیاسی. له‌م پێناوه‌دا تورکیا له 2 ئاستدا دانووستان ده‌کات؛ له‌گه‌ڵ دانووستانی سێ قۆڵیی ئێران، تورکیا و ڕووسیا؛ سه‌رۆک کۆماری تورکیا له‌گه‌ڵ سه‌رۆک­ کۆماری ئه‌مریکاش دیدار و گفتوگۆ ده‌کات. ئێمه هیچ که‌س له ده‌ره‌وه‌ی سیسته‌م له‌به‌رچاو ناگرین به‌ڵام ده‌بێ ئه‌وه له به‌رچاو بگرین تورکیا وه‌کوو زلهێزترین وڵاتی ناوچه‌که سه‌باره‌ت به هه‌ر دوو وڵاتی عێراق و سووریا -به 1 هه‌زار و 200 کیلۆمه‌تر سنووری هاوبه‌ش- گرینگ‌ترین ئه‌کته‌ره.
چاووش ئۆغڵۆ جارێکی دیکه جه‌ختی له‌سه‌ر لێدوانه‌کانی تره‌مپ له گفتوگۆی شه‌وی ڕابردوو له‌گه‌ڵ ئه‌ردۆغان کرده‌وه سه‌باره‌ت به‌وه‌ی که ئه‌مریکا چیتر چه‌ک به YPG نادات و وتی: ئه‌وه‌ی که چاوه‌ڕوان بکه‌ین تره‌مپ به‌ڵێنه‌کانی جێبه‌جێ بکات ئاسایی‌ترین مافی ئێمه‌یه. خوازیاری هه‌ڵاوارده‌یی بۆ تورکیا نیین. ئێمه ده‌ڵێین له‌گه‌ڵ گرووپێکی تیرۆریستی که هه‌ڕه‌شه‌یه بۆ تورکیا و مه‌ترسی بۆ دا‌هاتووی سووریا هه‌یه هاوکاری ناکه‌ین. هاوکاری کردنی وڵاتێک به‌و گه‌وره‌یی و زلهێزییه‌وه له‌گه‌ڵ گرووپێکی تیرۆریستی شیاوی فام کردن نییه. ئه‌گه‌ر بڕیاری شه‌ڕ له‌گه‌ڵ گرووپێکی تیرۆریستییه وه‌کوو ئۆپه‌راسیۆنی قه‌ڵغانی فورات ده‌توانین خۆمانیش ئه‌و کاره ئه‌نجام بده‌ین. ئه‌و پرسیاره ده‌بێ بکرێت: بۆچی بۆ ئه‌و ناوچانه‌ی که ئێمه له ئۆپه‌راسیۆنی قه‌ڵغانی فورات له تیرۆریسته‌کانی داعش پاکمان کردووه 100 هه‌زار په‌نابه‌ری سووری له تورکیا گه‌ڕاونه‌ته‌وه ئه‌و ناوچانه و زیاتر له 150 هه‌زار که‌س له شاره‌کانی دیکه دێنه‌وه ئه‌و ناوچانه به‌ڵام له 300 هه‌زار کوردی سووری که په‌نابه‌ری تورکیا بوون ته‌نانه‌ت یه‌ک که‌سیشیان بۆ ناوچه‌کانی ژێر کۆنتڕۆڵی YPG ناگه‌ڕێنه‌وه؟ چوونکه مرۆڤه‌کان ناتوانن متمانه به به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییێک بکه‌ن که له‌لایه‌ن گرووپی تیرۆریستییه‌وه پێکهاتووه.
وه‌زیری کاروباری ده‌ره‌وه‌ی تورکیا جه‌ختی کرده‌وه دۆناڵد تره‌مپ له گفتوگۆی شه‌وی ڕابردوو له‌گه‌ڵ ئه‌ردۆغان ڕای­­گه‌یاندووه: "به ئاشکرا ڕای‌ده‌گه‌یێنم که من ده‌ستووری پێویستم ده‌رکردووه، چیتر چه‌ک ڕاده‌ستی یه‌په‌گه ناکرێت."
به دوای ئه‌و گفتوگۆیه، تره‌مپ جارێکی دیکه جه‌ختی کرده سه‌ر ئه‌و بابه‌ته و ڕای­گه‌یاند "ده‌ستوورم به ڕاوێژکاری ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی داوه، چیدی خوازیاری پێدانی هیچ جۆره چه‌کێک نیم، له ڕاستیدا ده‌بوا له پێشه‌وه کۆتاییی به‌م هه‌وڵه بێهۆده‌یه بهاتبا." ئه‌ڵبه‌ت ئێمه خوازیاری کرده‌وه‌یی کردنی ئه‌و لێدوانانه‌ین.
سه‌رچاوه: هه‌واڵده‌ریی دۆغان
کۆدی هه‌واڵنێر: 60104
Your Comment