پۆلیسی تورکیا په‌لاماری گردبوونه‌وه‌ی ناڕه‌زاییی خه‌ڵک له‌ پارێزگای ئادی یامان ده‌دات

به‌شی تورکیا- پۆلیسی دژه‌ شۆڕشی تورکیا هه‌ڵیکوتایه‌ سه‌ر گردبوونه‌وه‌ی ناڕه‌زاییی خه‌ڵک له‌ پارێزگای ئادی یامان و 110 که‌س ده‌ستگیر کران.

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، پۆلیسی دژه‌ شۆڕشی تورکیا به‌ غازی بیبه‌ر و ئۆتۆمبیلی دژه‌ شۆڕش هێرشی کرده‌ سه‌ر ئه‌و که‌سانه‌ی که‌ گردبوونه‌وه‌ی ناڕه‌زایییان به‌ دانانی یاسا و ڕێسای نوێ له‌ به‌شی به‌رهه‌مهێنانی تووتوون له‌ پارێزگای ئادی یامان ئه‌نجام دا و 110 که‌س له‌ ناڕازییانی ده‌ستگیر کرد.

ده‌وڵه‌تی تورکیا که‌ له‌ چوارچێوه‌ی دۆخی نائاسایی له‌ وڵاتدا یاسایێکی نوێ سه‌باره‌ت به‌ به‌شی فرۆشتنی تووتوون داناوه‌ بۆ کڕین و فرۆشتنی تووتوون له‌ کاغه‌زه‌کانی "جگه‌ره‌یی" و "لووله‌یی" له‌ سێ ساڵ تا 6 ساڵ سزای زیندان دانراوه‌ که‌ ئه‌و یاسایه‌ بووه‌ته‌ هۆی ناڕه‌زایه‌تیی به‌ربڵاوی خه‌ڵک.

به‌و بۆنه‌وه‌ به‌رهه‌مهێنراوانی تووتوون له‌ ئادی یامان له‌ ناڕه‌زایه‌تی ده‌ربڕین به‌و یاسایه‌ له‌ به‌رده‌م بینای قایمقامێتی گردبوونه‌وه‌یان ئه‌نجام دا که‌ توندوتێژی پۆلیسی لێکه‌وتووه‌ته‌وه‌. به‌هۆی هه‌ڵکوتانی پۆلیس بۆ سه‌ر گردبوونه‌وه‌ی ناڕازییان ژماره‌یێک بریندار بوون که‌ بۆ نه‌خۆشخانه‌ی زانستگای پزیشکیی ئادی یامان گواستراونه‌وه‌.

سه‌رچاوه‌: هه‌واڵده‌ریی Diken

کۆدی هه‌واڵنێر: 60104

News Code 8799

Your Comment

You are replying to: .
captcha