کوردپرێس- ده‌قی یادداشته‌که‌ی دوکتۆر خه‌دیو به‌م شێوازه‌ی خواره‌وه‌یه:
"له‌سه‌ر عێراق، کورده‌کان و به تایبه‌ت باکووری عێراق باس زۆر کراوه. ئه‌وان به زۆری نیگه‌رانی دامه‌زرانی وڵاتی سه‌ربه‌خۆی کوردن له باکووری عێراق. ئێمه به ڕواڵه‌ت هاوڕای ئه‌وانین به‌ڵام وه‌کوو ئه‌وان نیگه‌ران نیین."
ئه‌مه به‌شێکه له یادداشتی 5ی گه‌ڵاڕێزانی 1373ی ئایه‌توڵڵا هاشمی ڕه‌فسه‌نجانی ده‌رباره‌ی چاوپێکه‌وتن له‌گه‌ڵ سلێمان دێمیرل سه‌رۆک کۆماری ئه‌وده‌می تورکیا که سووچێک له دڵه‌ڕاوکێی مێژووییی تورکه‌کان له کورده‌کان پیشان ده‌دات.
وێده‌چێت هه‌ستیاریی ئه‌مڕۆکه‌ی به‌رپرسانی تورکیا هه‌مبه‌ر ئاڵوگۆڕی سووریا له‌وه‌ش توندتره به شێوازێک که جگه له ئه‌نقه‌ره ته‌قریبه‌ن تێکڕای ڕۆڵگێڕه ناوچه‌یی و سه‌روو ناوچه‌یییه‌کان که ئێستاکه له‌و قه‌یرانه‌دا ئاماده‌ن به خودی ده‌وڵه‌تی سووریاشه‌وه هاوڕان له‌گه‌ڵ خۆبه‌ڕێوه‌به‌ریی کورده‌کان ئه‌وه‌ش وه‌کوو به‌شێک له ده‌ره‌چه‌ی سیاسیی قه‌یرانی ئه‌و وڵاته. واتا ئه‌مریکا، ڕووسیا، ئێران و سووریا سه‌ره‌ڕای تێبینییه‌کانی خۆیان له ڕوانگه‌ی جۆربه‌جۆره‌وه لانیکه‌م له‌سه‌ر شێوازێک له خۆبه‌ڕێوه‌به‌ری بۆ کورده‌کانی سووریا هاوڕان.
قه‌یرانی سووریا له ڕوانگه‌ی زلهێزانی سه‌روو ناوچه‌یی و ناوچهیییهوه له‌م ساڵانه‌ی دواییدا سێ نه‌خشه‌ڕێگای به‌رچاوی هه‌بووه: به‌ره‌نگاربوونه‌وه دژ به داعش، چاره‌نووسی به‌شار ئه‌سه‌د و پرسی کورده‌کان. هه‌بوونی داعش پێوه‌رێک بوو که له‌لایێکه‌وه بووبووه قه‌ڵغانی نه‌هامه‌تی بۆ به‌شار ئه‌سه‌د و له کار لابردن و که‌وتنی ده‌وڵه‌ته‌که‌ی له بیری وڵاتانی ڕۆژئاوا چووه ده‌ره‌وه. له‌لایێکی دیکه‌شه‌وه ده‌رفه‌تێکی زێڕینی ڕه‌خساند بۆ کورده‌کان تاوه‌کوو له‌مه‌ڕ به‌ره‌نگاربوونه‌وه دژ به داعش ببێته هاوپه‌یمانێکی پشت پێ به‌ستراوی ڕۆژئاوا و به مه‌به‌ستی وه‌پێش خستنی پڕۆژه‌ی ناسیۆنالیستیی خۆی که‌ڵک له‌و داپه‌ڕه وهرهبگرێت.
ئێستاکه له‌و سێ نه‌خشه‌ڕێگا سه‌ره‌کییه -ئێستاکه که پرسی داعش کۆتاییی پێ هاتووه- به‌شار ئه‌سه‌د و کورده‌کان بوونه‌ته به‌هێزترین هێزی گۆڕه‌پانی سیاسیی سووریا. وێده‌چێت قه‌یرانیش پڕۆسهیێک تێده‌په‌ڕێنێت که هه‌م مانه‌وه‌ی به‌شار ئه‌سه‌د بۆ کورت خایه‌ن و هه‌م خۆبه‌ڕێوه‌به‌ریی کورده‌کانیش ئه‌گه‌رچی دژبهریشیان هه‌بێت بۆته داپه‌ڕێکی قبووڵکراو ئه‌گه‌رچی به هۆی جۆربه‌جۆره‌وه ده‌کرێت بڵێین خۆبه‌ڕێوه‌به‌ریی کورده‌کان دژبه‌ری که‌متری له مانه‌وه‌ی به‌شار ئه‌سه‌د له ده‌سه‌ڵاتدا هه‌یه.
کۆبوونه‌وه‌ی حه‌فته‌ی ڕابردوو سه‌رۆک کۆمارانی ئێران، تورکیا و ڕووسیا له سووچی که هه‌وڵی تێدا درا وه‌کوو کۆبوونه‌وه‌یێکی دۆستانه‌ی سهرکهوتوووانی شه‌ڕی سووریا پیشان بدرێت تا ڕاده‌یێکی که‌م هاوشێوه‌ی کۆنفڕانسی یاڵتا له دوا ڕۆژه‌کانی کۆتایی هاتنی شه‌ڕی دووهه‌می جیهانی بوو. جگه له ڕا جیاوازیی نێوان ڕووسیا و تورکیا له‌سه‌ر کورده‌کان، ئه‌مریکا وه‌کوو سه‌ره‌کیترین پاڵپشتیکاری کورده‌کانی سووریا که ئێستاکه له‌سه‌دا 30ی خاکی ئه‌و وڵاته‌ی به‌ده‌سته‌وه‌یه به‌شدار نه‌بوو. ده‌ستبه‌جێ پاش ئه‌و کۆبوونه‌وه‌یه سعوودییه دژبه‌رانی لاوازبووی به‌شار ئه‌سه‌دی له ڕیاز کۆ کرده‌وه و هه‌وڵی دا یه‌کیان بخات بۆ ئه‌وه‌ی له کۆبوونه‌وه‌ی ژێنێڤدا به‌شداری بکه‌ن.
له‌لایێکه‌وه سووریا پاش داعش بۆته هاوشێوه‌ی وڵاتێکی شکستخواردوو که ئه‌و زلهێزانه‌ی به‌شداری شه‌ڕن له هه‌موو سووچ و قۆژبنێکی ئه‌و وڵاته‌دا بنکه‌ی سه‌ربازییان بۆ خۆیان دامه‌زراندووه. ئه‌و وڵاته به ئه‌گه‌ری زۆره‌وه تا چه‌ند ساڵی داهاتوو ده‌بێته ناوچه‌ی ژێر کۆنتڕۆڵی ئێران و ڕووسیا و ئه‌مریکا و تورکیا. بڕیاری ئه‌مریکا بۆ نه‌بردنه ده‌ره‌وه‌ی هێزه‌کانی پاش شکست خواردنی داعش له یه‌که‌م قۆناغدا هه‌واڵێکی باشه بۆ کورده‌کانه. ئه‌وه‌ش ده‌بێته هۆی ئه‌وه‌ی ئێران و ڕووسیا و سووریا نیگه‌رانییه‌کانی تورکیا نادیده بگرن و بۆ کردنه ده‌ره‌وه‌ی کورده‌کان له هێڵی واشنتۆن ئاڵ‌وگۆڕیان له‌گه‌ڵ بکه‌ن. سیاسه‌تی ئه‌مریکا له سووریا له شه‌ش ساڵی ڕابردوودا به‌هۆی ڕووبه‌ڕوو بوونه‌وه له‌گه‌ڵ کۆمه‌ڵێک کێشه به تایبه‌ت نه‌بوونی به‌رنامه و ده‌ستاوده‌ست کردن و نه‌بوونی نه‌خشه‌ڕێگایێکی ستراتێژیک، ڕا جیاوازی له‌گه‌ڵ تورکیا، هه‌ژموونیی به‌رفراوانی ڕووسیا له گۆڕه‌پانی ناوچه‌که و هه‌بوونی کاریگه‌ریی ئێران له ناوچه‌که تا ڕاده‌یێکی زۆر سیاسه‌تێکی ڕزیوه و هه‌ر به‌و بۆنه‌شه‌وه چوونه ده‌ره‌وه‌ی به ته‌واوه‌تی و له‌ناکاوی ئه‌و وڵاته له گۆڕه‌پانه‌که هه‌ندێک لێکه‌وته‌ی وه‌کوو چوونه ده‌ره‌وه‌ی ئۆباما له عێراقی ساڵی 2011ی به‌دوادا دێت.
ئه‌زموونێک که ئه‌مریکا له‌و بابه‌ته‌ی گرتووه ده‌بێته‌هۆی ئه‌وه‌ی جارێکی‌تر ئه‌و ئه‌زموونه دووپات نه‌کاته‌وه. دیاره ئه‌مریکا لانیکه‌م تا داهاتوویێکی پێشبینیکراو له ڕێگای هێزه‌کانی سووریا دیموکراتیکه‌وه له سووریا ده‌مێنێته‌وه و کورده‌کانیش بڕبڕه پشتی ئه‌و هێزانه دێنه ئه‌ژمار به‌و حاڵه‌شه‌وه گۆڕینی خۆبه‌ڕێوه‌به‌ریی کورده‌کان له سووریای داهاتوو بۆ چوارچێوه‌یێکی فه‌رمی ئاسانتر له چییه‌تیی حکوومه‌ته‌که‌ی پێشبینی ده‌کرێت.
ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ری هێرشی تورکیا بۆ کانتۆنی عه‌فرینیش ناتوانێت گۆڕانکارییێکی ئه‌وتۆ له‌و ڕاستییه‌دا دروست بکات.
وه‌رگێڕان له فارسییه‌وه: سروور خدری
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
Your Comment