بەپێی هەواڵی کوردپرێس، عەلی حەمەسالح، ئەندامی لیژنەی دارایی لە پەرلەمانی کوردستان لە لاپەڕەی فەرمیی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی فەیسبووک بڵاوی کردوەتەوە کە نەوتی هەرێمی کوردستان تا ساڵی 2022 فرۆشراوە، دەشڵێت: بههۆی سیاسهتی پڕگهندهڵی نهوت، ئایندهی ههرێمی کوردستان له بهردهم مهترسیدایه.
ئەو ئەندام پەرلەمانە ئاماژە بەوەش دەکات کە حکوومەتی هەرێمی کوردستان تەنها لە یەک گرێبەستدا 500 ملیۆن دۆلاری قەرز کردووە لە رێگای کۆمپانیای گلینکۆر و پارەکەش بە سوودی لە سەدا 12 وەرگیراوە.
هەروەها وردەکاریی زیاتری لە بارەی ئەو گرێبەستە بڵاو کردوەتەوە و دەڵێت گرێبهستهكه له سهرهتای ساڵی 2017وە بۆ پێنج ساڵ واژۆ كراوە كه ساڵانه فائیدهی لە سەدا 12 دهچێته سهر ئه و قهرزه، حكوومەت له رێگای نهوتهوه ئهو قهرزه دهداتەوە.
هاوکات عەلی حەمەسالح روونی دەکاتەوە کە حکوومەتی هەرێم بڕی لە سەدا 15 فائیدە دەداتەوە چوونکە کۆمپانیای گلینکۆر قەرزەکەی بە سوودی لە سەدا 12 لە بانکەکە کردووە و ئەو کۆمپانیایە خۆیشی لەسەدا 3ی پارەکە وەردەگرێت.
لە بەشێکی دیکەی نووسینەکەدا کە چەند بەڵگەنامەیێکی لەگەڵدا هاوپێچ کراوە ئەو ئەندام پەرلەمانە باس لەوەش دەکات کە لە ماوەی پێنج ساڵدا و تا ساڵی 2022 حکوومەتی هەرێم دەبێت نەوتی یەکسان بە نزیکەی 900 ملیۆن دۆلار بداتەوە بەرامبەر بەو قەرزە.
ئەوەش لە کاتێکدایە پێشتر وەزارەتی سامانە سروشتییەکانی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە رۆژی 7ی ئەم مانگەدا لە هەژماری فەرمیی خۆیاندا ئاماژەیان بۆ ئەوە کردبوو کە نەوتی هەرێمی کوردستان بۆ ماوەی چەند ساڵێک فرۆشراوە و پێشەکی پارەکەی وەرگیراوە.
سەرچاوە: خەندان
کۆدی ههواڵنێر: 60113
Your Comment