له‌ ئیلام ورچێک هێرش ده‌کاته‌ سه‌ر که‌شه‌وانێک

به‌شی ئیلام- له‌ به‌رزایییه‌کانی مانێشتی ئیلام ورچێک هێرشی کرده‌ سه‌ر که‌شه‌وانێک.

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، بنکه‌ی ڕاگه‌یاندنی پۆلیس ڕای‌گه‌یاند: ڕۆژی ڕابردوو که‌شه‌وانێک له‌ به‌رزایییه‌کانی مانێشتی ئیلام له‌لایه‌ن ورچێکه‌وه‌ هێرشی له‌سه‌ر کرا و سه‌ر و ملی بریندار بوو که‌ به‌خته‌وه‌رانه‌ زیانێکی ئه‌وتۆی لێ نه‌که‌وته‌وه‌ و زیندوو ماوه‌.

ئه‌م که‌شه‌وانه‌ 68 ساڵه‌یه‌ ئێستا بۆ تاقی کردنه‌وه‌ی پێویست و هه‌ڵسه‌نگاندنی دۆخی سه‌لامه‌تی له‌ نه‌خۆشخانه‌ی ئیمام خومه‌ینیی شاری ئیلام له‌ ژێر چاودێریی پزیشکیدایه‌.

کۆدی هه‌واڵنێر: 60103

News Code 8767

Your Comment

You are replying to: .
captcha