وادەیێک بۆ هەڵبژاردنەكانی هەرێم رادەگەیێنرێت

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- سەرۆكی كۆمسیۆنی هەڵبژاردنەكانی هەرێم ڕای گەیاند: پێدەچێت هەڵبژاردنی سەرۆكایەتیی هەرێم و پەرلەمانی كوردستان لە مانگی ئەیپرێڵی ساڵی داهاتوودا ئەنجام بدرێت.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، هەندرێن محەمەد سەرۆكی كۆمیسیۆنی هەڵبژاردنەكانی هەرێم بە سایتی سپۆتنیكی رووسی راگەیاندووە: كۆمیسیۆن دەستی كردووە بە ئامادەكاری بۆ هەڵبژاردنەكانی هەرێم و لەو بارەیەوە چەند پێشنیارێكی داوەتە حكوومەت.

هەندرێن محەمەد باسی لەوەش كردووە: ئامادە كردنی لیستی ناوی دەنگدەران و پاک كردنەوەی پێویستی بە ٣ مانگ دەبێت و بەو پێیەش تا ئێستا بە تەواوی ڕوون نیە چ ڕۆژێک هەڵبژاردن دەكرێـت، بەڵام پێدەچێت كۆتاییی مانگی مارچ و سەرەتای مانگی ئەیپرێڵی داهاتوو ئەنجام بدرێت.

ئەمەش لە كاتێكدایە وا بڕیار بوو هەڵبژاردنەكانی هەرێمی كوردستان لە سەرەتای ئەم مانگەدا ئەنجام بدرێت، بەڵام لە لایەن پەرلەمانی كوردستانەوە دوا خرا بۆ ٨ مانگی تر.

سەرچاوە: ڕادیۆ نەوا

کۆدی هه‌واڵنێر: 60113

News Code 8763

Your Comment

You are replying to: .
captcha