ئاژاوه‌گێڕانی شه‌ڕی به‌کۆمه‌ڵی کرماشان ده‌ستگیر کران

به‌شی کرماشان- فه‌رمانده‌ی ئینتیزامیی شاری کرماشان ڕای­گه‌یاند: ئاژاوه‌گێڕانی شه‌ڕی به‌کۆمه‌ڵی گوندێکی ده‌وروبه‌ری کرماشان ده‌ستگیر کران.

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، حسێن به‌راری له‌و باره‌یه‌وه‌ وتی: پاش ئه‌وه‌ی ناوه‌ندی فریاکه‌وتنی پۆلیسی 110 هه‌واڵی ڕوودانی شه‌ڕێکی به‌کۆمه‌ڵ له‌ گوندی نیروه‌ندی ڕاگه‌یاند ده‌ستبه‌جێ فه‌رمانبه‌رانی بنکه‌ی ئینتیزامیی قه‌ره‌سوو نێردرانه‌ شوێنی ڕووداوه‌که‌ و تۆمه‌تبارانیان ده‌ستگیر کرد.

ناوبراو زیادی کرد: پاش ئه‌وه‌ی فه‌رمانبه‌رانی ئینتیزامی تاوتوێ بابه‌ته‌که‌ی کرد ده‌رکه‌وت ژماره‌یێک له‌ دانیشتوانی گونده‌که‌ له‌سه‌ر زه‌وی و زار ناکۆکی که‌وتووه‌ته‌ نێوانیان و به‌و هۆیه‌شه‌وه‌ تێکهه‌ڵچوون.

فه‌رمانده‌ی ئینتیزامیی شاری کرماشان وتوویه‌تی: ئه‌و تێکهه‌ڵچوونه‌ چه‌ند برینداری لێکه‌وتووه‌ته‌وه‌ و فه‌رمانبه‌رانی ئینیئزامی له‌ کاتی گونجاودا گه‌شتوونه‌ته‌ ناوچه‌که‌ و 5 ئاژاوه‌گێڕی ئه‌و شه‌ڕه‌ به‌ کۆمه‌ڵه‌یان ده‌ستگیر کردووه‌ و پاش تۆمار کردنی دۆسیه‌ ڕاده‌ستی مه‌رجه‌عی دادی کردوون.

کۆدی هه‌واڵنێر: 60104

News Code 8746

Your Comment

You are replying to: .
captcha