بەپێی هەواڵی کوردپرێس، لەو نامەیەدا جۆنسن ڕای گەیاندووە: هەوڵێكی جدی لە ئارادایە بۆ دەست پێكردنی گفتوگۆ بە مەبەستی چارەسەر كردنی ناكۆكییەكانی نێوان هەولێر و بەغدا.
بەپێی راگەیێندراوەكە بۆریس جۆنسن وەزیری دەرەوەی بەریتانیا دەستخۆشی لە هەوڵەكانی هەرێمی كوردستان كردووە بۆ هێور كردنەوەی گرژییەكان لەگەڵ حكوومەتی فیدڕاڵ، بە مەبەستی دەست پێكردنی گفتوگۆ بۆ چارەسەركردنی ناكۆكییەكان و دووپاتی كردووەتەوە بەریتانیا بە هەمان ئاڕاستە لە سەر هەوڵەكانی بەردەوام دەبێت.
بۆریس جۆنسن، وەزیری دەرەوەی بەریتانیا رای گەیاندووە: هەوڵێكی جدی لە ئارادایە بۆ دەست پێكردنی گفتوگۆ بە مەبەستی چارەسەر كردنی ناكۆكییەكانی هەولێر و بەغدا، لە سەر بنەمای دەستوور، پشتگیریی بەریتانیاشی بۆ سەرخستنی پڕۆسەی دیموكراسی لە هەرێمی كوردستان دەربڕیووە.
لای خۆیەوە نێچیرڤان بارزانی دووپاتی كردووەتەوە: هەرێمی كوردستان بەردەوام هەوڵی داوە ناكۆكییەكان لە ڕێگەی دیالۆگەوە چارەسەر بكرێن، داواشی كردووە دۆستانی هەرێمی كوردستان لە هەوڵی بەردەوامدابن بۆ زەمینەخۆش كردنی دیالۆگی نێوان هەولێر و بەغدا.
سەرچاوە: خەندان
کۆدی ههواڵنێر: 60113
Your Comment