بەپێی هەواڵی کوردپرێس، بیره نه‌وتییه‌کانی ناحیه‌ی گوێڕ تا ئێستاش له ژێر ده‌سه‌ڵاتی هێزه‌کانی پێشمه‌رگه‌دان، به‌ڵام به وته‌ی سه‌رچاوه ئاگاداره‌کان، حکوومه‌ت و وه‌زاره‌تی سامانه سرووشتییه‌کان ده‌سه‌ڵاتیان به‌سه‌ر بیره نه‌وتییه‌کانی ئه‌و ناوچه‌یه‌دا ناشکێت و له لایه‌ن چه‌ند به‌رپرسێکی پارتییه‌وه به‌رهه‌مه‌که‌یان ده‌برێت.
ناحیەی گوێڕ لە ڕووی جوگرافییەوە دەکەوێتە ناوەڕاستی ھەر سێ شاری پارێزگای ھەولێر و پارێزگای مووسڵ و قەزای مەخموورەوە. دەکەوێتە باشووری خورئاوای شاری ھەولێر و نزیکەی ٤٠ کم لێیەوە دوورە.
ئەحمەد زاگە، لێپرسراوی كۆمیتەی گوێڕی یەكێتیی نیشتیمانیی کوردستان دەڵێت: گواستنەوەی نەوت لە بیرەنەوتییەكانی گوندی تەڕاشی سنووری ناحیەی گوێڕ بۆ پاڵاوگەی لاناس بەردەوامە و بەرپرسانی پارتی ئەو نەوتە بە تاڵان دەبەن که زیاتر له 20 تانکه‌ری ڕۆژانه‌یه.
زاگە وتیشی: ئەو بیرەنەوتییانەی گوندی تەڕاش دەكەونە سنووری ژێر دەسەڵاتی پێشمەرگەوە، ناوچەكە وەک حكوومەتی تێدا نەبێت وایە، كەس ناڵێت ئەو سامانە گشتییە بۆ كوێ دەبرێت، بەڵكوو زۆرجار تووشی گرفت دەبینەوە لەبەر ئەوەی ئەو تاڵانكارییە ئاشكرا دەكەین.
که‌رتی نه‌وت له هه‌رێمی کوردستان به‌رده‌وام جێی ڕه‌خنه‌ی په‌رله‌مانتار و حزبه ئۆپۆزسیۆنه‌کان بووه و هۆکاری سه‌ره‌کیی ناکۆکیی هه‌رێم و به‌غداش بووه.
ئەحمەد زاگە زیادی کرد: ئەو بیرەنەوتانە خێروبێرەكەی بۆ بەرپرسانی پارتییە و بە ئاشكرا دەستیان بەسەریدا گرتووە، بەتاڵان بردنەكەی حاشا هەڵنەگرە و ئەوەی بێتە ئەو ناوچەیە بە چاوی خۆی دەیبینێت.
بیرەنەوتییەكانی گوندی تەڕاش لە ساڵی 1989وە لە لایەن حكوومەتی بەعسەوە هەڵكەنراون و دەكەونە دووریی 10 كیلۆمەتر به لای ڕۆژژهەڵاتی ناحیەی گوێڕەوە.
شێركۆ جەودەت، سەرۆكی لیژنەی پیشەسازی و وزە و سەرچاوە سرووشتییەكان لە پەرلەمانی كوردستان ڕای گەیاند: كێڵگە نەوتییەكانی ناوچە جێ ناكۆكەكانی سنووری نەینەوا جێگەی تێبینیی ئێمە بووە، لە ڕابردوودا بە هۆی گۆڕانی باڵادەستیی هێزەكان لەو ناوچەنە زانیاریی تەواومان لە سەر بڕ و ڕێژەی نەوتەكەی نەبووە.
جەودەت وتیشی: بەهۆی ئەوەی ئیدارەیێكی شەفاف نەكراوە، بۆیە نەتوانراوە بە شێوەی دروست بەدواداچوون بۆ داهاتی ئەو كێڵگانە بكەین، ئایا دەچێتە خزمەت بەرژەوەندیی گشتییەوە یان گەندەڵیی تێدایە، بەڵام بە گشتی بەدەر نەبووە لە كەموكوڕی لە شەفافییەتدا.
له سه‌ر هه‌مان پرس په‌رله‌مانتارانی پارتیش ده‌ڵێن ئاگادار نین نه‌وتی ئه‌و ناوچه‌یه چی لێ دێت.
عه‌لی هالۆ، په‌رله‌مانتاری پارتی له لیژنه‌ی سامانه سرووشتییه‌کان له په‌رله‌مانی کوردستان، دەڵێت: به‌هۆی په‌ک که‌وتنی په‌رله‌مانه‌وه به‌دواداچوونمان نه‌کردووه و نازانین به‌رهه‌می نه‌وتی ئه‌و ناوچه‌یه چی لێ دێت.
سەرچاوە: ئاژانس
کۆدی هه‌واڵنێر: 60113
Your Comment